دوایین ئامای داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عیراق بڵاوكرایەوە



داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عیراق هەشت ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێكیش دەگاتە82.002  .  دۆلار

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ئاماژە بە كۆی گشتی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكەن لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو كە گەیشتۆتە 99 ملیۆن و 868 هەزار و 29 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 8 ملیار و 189 هەزار و 602 دۆلار.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە گەیشتۆتە 97 ملیۆن و 204 هەزار و 696 بەرمیل، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، 2 ملیۆن و 363 هەزار و 20 بەرمیل هەناردەكراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، تێكڕای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی ڕابردوودا 82.004 دۆلار بووە.

(خەڵك) هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
پێشت (خەڵك) هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
نرخى دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە
دواتر نرخى دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە
ەیوەندیدار