بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێك بریندار بوو



بەهۆی لێچوونی غازەوە، تەقینەوەیەك لە گوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی گاپیڵۆن لە شارباژێڕ ڕوویدا، ژنێك بریندار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26\12\2022، بەهۆی لێچوونی غازەوە، تەقینەوەیەك لە گوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی گاپیڵۆن لە شارباژێڕ ڕوویدا، ژنێكی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی مرواری عومەر بریندار بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە كاتی بەیانیدا بووە و ئەو ژنەی كە بریندار بووە بە تەقینەوەكە لەو كاتەدا سەرقاڵی ئامادەكردنی نانی بەیانی بووە.

 

نرخی 100 دۆلار لە 156 هەزار دينار نزیكبووەوە
پێشت نرخی 100 دۆلار لە 156 هەزار دينار نزیكبووەوە
هێرشی چەكداری كرایەسەر ئاسایشی ڕۆژئاوا
دواتر هێرشی چەكداری كرایەسەر ئاسایشی ڕۆژئاوا
ەیوەندیدار