ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران وەڵامی دەداتەوە
ئیسرائیل: ئێران لە وشكە ساڵی رزگار دەكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە كێشەی ئاو و وشكەساڵی دەداتەوە‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نازانم تا چەند دەبێت وەڵامی قسەكانی ئەم ساختەكارە بدەینەوە، ئەمەش جاری یەكەمی نییە ئەم جۆرە قسانە دەكات، واباشتر ئەو سەرەتا دەستبەرداری ئەو كوشتارو كوشتوبڕییەی هاووڵاتیانی فەلەستینی بێت.

وتیشی، بە هەموو شێوەیەك ئێران‌و هاووڵاتییەكانی توانای ئەوەیان هەیە كێشەكانی خۆیان چارەسەر بكەن‌و پێویستیان بە خەڵكیتر نییە.

ئاشكراشیكرد، هەست دەكەم لەكاتی گەشتەكەی بۆ 3 وڵاتی ئەوروپی لەسەر رازیكردنیان تاكو كار لەگەڵ ئەمریكا بكەن‌و شكستی هێنا، خەریكی ئەنجامدانی ئەم رەفتارە منداڵانەیە.

دوێنێ سەرۆك وەیرزانی ئیسڕائیل رایگەیاند، سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی كێشەی ئاو لە ئێران هاوكاری ئەو وڵاتە دەكەین تاكو لە كێشەی بێ ئاوی رزگاری ببێت، ئاشكرایكردووە، ئێران لە وشكە ساڵی رزگار دەكەین.

جیهان

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە میسر 12 كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەرووداوێكی هاوتوچۆدا لەباشوری میسر 12 كەس گیانیان لەدەستدا و 28 كەسی دیكەیش برینداربوون.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كە رووداوەكە لە پارێزگای “المنیا” لە باشوری میسر لە رێگایەكی بیاباندا روویداوە.

وتەبێژی تەندروستی میسر هەواڵەكەی پشتراستكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك لە بریندارەكان برینەكانیان سوك بوون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە گەشتێكی ترەمپدا پاسەوانێكی كۆچی دوایی كرد

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی بەرپرس لە پاراستنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند یەكێك لە ئەندامەكانی كۆچی دوایی كردووە، ئەمەش لەمیانەی هاوەڵیكردنی سەرۆكدا لە سكۆتلەندا، لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ بەڕیتانیا.

دەزگاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی ” ئەم هەفتەیە دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی یەكێك لە پیاوە دڵسۆزە ئەمەریكییەكانی لەدەستچوو، بە نزا بكەین بۆ ڕۆحی ئەو و سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی و هاوەڵ و هاوڕێكانی بكەین، ئەو پیاوێكە جێی متمانەیە.”

بەهۆی جەڵدەی مێشكەوە پاسەوان نۆیڵ ئێدوارد ڕیماگین گیانی لەدەستدا، ئەمەش لە كاتێكدا كە پاسەوانی ترەمپی دەكرد لە هاوینەهەواری تێرینبێری بۆ گۆڵف لە سكۆتلەندا.

كۆشكی سپی ڕوونی كردەوە ڕیماجین لە نەخۆشخانەیەكی سكۆتلەندا چارەسەری وەرگرتووە دوای ئەوەی جەڵدەكە لێی داوە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەكە گیانی لەدەستداوە لە كاتێكدا هەموو ئەندامانی خێزانەكەی لەوێ بوون.

دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “ڕیماجین پیاوێكی بە ئەزموون بووە، ئەزموونی نۆزدە ساڵی هەبووە، پیاوێكی كارامە و تێگەیشتوو بووە لە كارەكەیدا.”

هەروەها وتی “خزمەتگوزاری نهێنی سوپاسی پزیشكانی سكۆتلەندا و ئەندامانی پزیشكی كۆشكی سپی و پۆلیسی سكۆتلەندا دەكات كە پشتیوانی و یارمەتییەكی بێوێنەی پێشكەشی یەكێك لە ئەندامەكانمان كرد.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ: راوێژكارێكی ماكرون هێرش دەكاتەسەر خۆپیشاندەران

خەڵك-بەشی هەواڵ

راوێژكارێكی نزیكی ئیمانوئێل ماكرون سەرۆك كۆماری فەڕەنسا یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی ئایاری لە پاریس كوتەك كاری كرد.

تۆڕی سپوتنیك لە رۆژنامەی لوموندەوە بڵاویكردەوە، ئەلیكساندەر بنال راوێژكاری ماكرون لەگەڵ ئەوەی كە پۆلیس نییە، بەڵام كڵاوێكی تایبەتی لەسەر ناوەو هێرشی كردە گەنجێكی بەشدار بوو لە خۆپیشادانەكان.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە بڵاوكراوەتەوە، پیاوە كڵاوبەسەرەكە گەنجەكە دەخاتە سەر زەوی و چەندین جار لێی دەدا و دواتر بە خێرایی دوور دەكەوێتەوە.

پاتریك ئیستردو سەرۆكی نوسینگەی ماكرون دانی بەوە داناوە كە ئەو پیاوە كڵاوبەسەرە “بنال”ە و یەكێكە لەو كەسانەی لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ماكرون بەشدار بووە.
وتیشی، ماكرون دوای ئەم رووداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە راوێژكارەكەی لە كارەكەی دوور خستوەتەوە، لەكاتێكدا بنال بەرپرسی دابینكردنی ئاسایشە لە بەرنامەكانی كۆشكی ئەلیزێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین