ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ھێڵی نەوتیی کەرکوک-بێجی-بەغداد دەکەوێتەوە کار

خەڵک-بەشی ھەواڵ

عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا خستنەوەکاری ھێڵی نەوتیی کەرکوک-بێجی-بەغدادی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزیری نەوتی عیراق، ھێڵەکە توانای گواستنەوەی ٤٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی ھەیە و لە کەرکوکەوە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی بێجی و بەغداد دابین دەکات.

لعێبی ئاماژەی بەوەش کردووە: ھێزێکی ئەمنیی تایبەت بە پاراستنی ئەو ھێڵە نەوتییە دەستبەکار دەبن.

ریکلام

ئابوری

بە وێنە.. دەست بەسەر زیاتر لە نیوتەن مریشكی بەسەرچوودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسایشی مەرزی باشماخ دەستی بەسەر زیاتر لە نیوتەن مریشكی بەسەرچوودا گرت، كە بەنیازبوون هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن و پاشان لەناوبرا.

مەرزی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، نوسیویەتی”وەك هەمیشە و گرنگیدان بە تەندروستی هاونیشتمانیان بەرواری ١٨-٦-٢٠١٨ لەلایەن كارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (٥٦٠)كگم مریشكی بەستووی ئێرانی، كە هەوڵدەدرا هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت”.

دەست بەسەرداگرتنی مریشكی بەسەرچوو لەكاتێكدایە كە بەهۆی نەخۆشی “تای خوێنبەربوون”ەوە، خواردنی گۆشی سور بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك) زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی دەرماڵەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێك لەو هۆكارانەی چارەنوسی پرۆژەیاسای موچە و دەرماڵەی بەنادیاری هێشتۆتەوە “دەرماڵەكانە”، حكومەت دەیەوێت بە تەواوەتی پەرلەمان كەمیبكاتەوە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش رەتیدەكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە حكومەت ناتوانێت بچێتە ژێرباری هەموو دەرماڵەكان لە سیستمی نوێی موچەدا و مانگانەیش موچە دابەش بكات، چونكە فشارێكی زۆری ماددی لەسەر حكومەت دروست دەكات.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رونیكردەوە، مەبەستی حكومەت لەناردنی پرۆژەیاسای موچە و دەرماڵەكان بۆ پەرلەمان بۆ چاكسازی موچە و كەمكردنەوەی خەرجی بوو، بەڵام پەرلەمان خەرجییەكانی زیاد كردووە، بۆیە حكومەتیش ناتوانێت جێبەجێی بكات” بۆ نمونە زیادكردنی موچەی خانەنشینكراوەكان بۆ 400 هەزار، كەمنەكردنەوەی دەرماڵەكان و هێشتنەوەی موچەی پلەباڵاكان و رێگەدان بە خانەنشینكردنیان، هەموو ئەوانە فشاری دارایی زۆرن، كە هیچیان لە پرۆژەكەی حكومەتدا نەبون”.

مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای موچە نەدراوە “هەموو ئەوانەی لەو بارەوە دەوترێن بۆچون و پێشنیازن”.

وتیشی”دەرماڵەكان حكومەت خۆی بەبڕیار زیادی كردووە، پێویستی بە پەرلەمان نییە بڕیار و یاسای بۆ دەربكات، حكومەت كاتێك ئەو دەرماڵانەی داناوە پرسی بە پەرلەمان نەكردووە، ئێستایش پێویستی بەپەرلەمان نییە”.

دەرماڵەكان بریتین لە 56%ی ئەو پارەی دەدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم دەیەوێت دەستكاریان بكات و كەمیان بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێت پەرلەمانیش بەشداری پێبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینارە.
100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.
100 پاوەند بە 159 هەزار و 500 دینارە.
100 لیرەی توركی بە 27 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن بە 16 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین