ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

“سی ئێم پۆنک” دیسانه‌وه‌ له‌ (UFC) شکستی هێنا و دانا وایت ده‌ڵێت: ئیتر به‌سه‌

خه‌ڵک سپۆرت

“سی ئێم پۆنک” ئه‌فسانه‌ی بواری زۆرانبازی سه‌ربه‌ستی ئه‌مریکی(WWE) دووباره‌ له‌نێو حه‌له‌به‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ ڕاسته‌قینه‌کاندا شکستی هێنا و به‌رپرسێکی بواره‌که‌ش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ کۆتا چانس بوو.

ئه‌ستێره‌ نمایشکاره‌که‌ی (WWE) چه‌ند ساڵێکه‌ له‌بواری زۆرانبازی سه‌ربه‌ست دوورکه‌وتۆته‌وه‌‌، خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ جه‌نگاوه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی بواری (UFC) و وه‌رزی ڕابردوو له‌یه‌که‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا شکستی هێنا و ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌ک خۆی ڕاگرت و به‌ لێدانی (KO) کوتا به‌زه‌ویدا هه‌ڵنه‌ستایه‌وه‌.

له‌وکاته‌دا شاره‌زایان پێیان وابوو ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌ و ئاساییه‌، بۆیه‌ له‌و کاته‌وه‌ تا ئه‌م وه‌رزه‌ مه‌شقی ئه‌نجامدا بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی دووه‌م به‌رامبه‌ر مایک جاکسۆن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش شکستی هێنا و به‌ کۆی بڕیاری نابوژیوانان جاکسۆن سه‌رکه‌وتو بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دانا وایتی به‌رپرسی یه‌که‌می (UFC) ڕایگه‌یاند :” پۆنک ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵه‌ و ناکرێت له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت، پێویسته‌ له‌ (UFC) دووربکه‌وێته‌وه‌، پێموابێت ئه‌مه‌ش کۆتا چانس بوو له‌ده‌ستی دا”.

سه‌رچاوه‌ ئه‌مریکییه‌کان نوسیویانه‌، له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ به‌هۆی ئازاری لێدانه‌کانه‌وه‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی پۆنک به‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان کردووه‌ و ئه‌و شه‌وه‌ی تا به‌یانی له‌چاره‌دسه‌ردا به‌سه‌ر بردووه‌.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

(وێنه‌) پاڵه‌وانی جیهان به‌ حه‌وت جه‌وله‌ و ڕاست و چه‌پێک کۆتایی به‌ ورچه‌که‌ی ڕوسیا هێنا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئانتۆنی جۆشوای بۆکسێنه‌ری به‌ریتانی پاڵه‌وانی جیهان بۆ کێشی سه‌رو قورس، به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌لیکسانده‌ر پۆڤتکینی ڕوسی توانی پاریزگاری له‌ پشتوێنه‌کانی بکات.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگای “ویمبڵی” ئانتۆنی جۆشوا له‌ دابه‌زینێکی ئاگریندا ڕووبه‌ڕوی پۆڤتکینی ڕوسی بۆوه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ ورچه‌ سپییه‌که‌ی روسیا هێرشی توندی کرده‌ سه‌ر پاڵه‌وان و خوێنی لوتی پژاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات “ئه‌ی جه‌ی” توانی کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ بکات.

له‌ جه‌وله‌ی حه‌وتدا، جۆشوا لێدانێکی ڕاست و به‌دوایدا چه‌پی ئاڕاسته‌ی ڕکابه‌ره‌که‌ی کرد و کوتای به‌زه‌ویدا، به‌ڵام ڕکابه‌ر هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێیه‌کانی و دووپاتیکرده‌وه‌، که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێکردنه‌وه‌دا جۆشوا هیچ مه‌ودایه‌کی پێنه‌دا و ده‌یان لێدانی ئاڕاسته‌کرد، لێره‌دا به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وت پۆڤتکین هۆشی به‌خۆی نییه‌ و هه‌سته‌کانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ناوبژیوان یارییه‌که‌ی ڕاگرت و سه‌رکه‌وتنی پاڵه‌وانی جیهانی ڕاگه‌یاند.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌) ئه‌لڤارێز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گۆلۆڤکین به‌ده‌ست هێنا و پشتوێنه‌کانی پاڵه‌وانی جیهانی چنییه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

کانێلۆ ئه‌لڤارێزی بۆکسێنه‌ری مه‌کسیکی توانی کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ جینادی گۆلۆڤکینی کازاخستانی بکات و پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان دوو بۆکسێنه‌ره‌ جیهانیه‌که‌ بۆ کێشی مامناوه‌ند له‌سه‌ر پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان بوو، له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ردوو ناوبراو چه‌ندین لێدانیان ئاڕاسته‌ی یه‌کتری کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات و به‌تایبه‌ت له‌ جه‌وله‌ی چواره‌مه‌وه‌ ئه‌لڤارێز توانی ڕکابه‌ره‌ کازاخستانیه‌که‌ی بکوتێت به‌زه‌ویدا و له‌سه‌ر ئاستی خاڵ و لێدانی هونه‌ری پێشی بکه‌وێت.

له‌کۆتا جه‌وله‌کاندا گۆلۆڤکین هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام وا دیاربوو ئه‌لڤارێزی مه‌کسیکی ئاماده‌باشی زیاتری کردووه‌ و دووباره‌ کۆنترۆڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ی کرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌کۆتا ساته‌کاندا توانی چه‌ندین لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ئاڕاسته‌ بکات.

یارییه‌که‌ به‌ لێدانی کوشنده‌ (که‌ی ئۆ) کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکو ناوبژیوانان ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌یان به‌ئه‌نجامی (١١٤ – ١١٤)، (١١٥ – ١١٣)، (١١٥ – ١١٣) له‌به‌رژه‌وه‌ندی بۆکسێنه‌ره‌ مه‌کسیکیه‌که‌ یه‌کلایی کرده‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌رسێ نازناوی ئه‌نجومه‌نی جیهانی و ڕابیته‌ و ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆکسێنی وه‌ک پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ستهێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ) شاون ڕۆدین پاڵه‌وانی حه‌وت ساڵی جیهانی تێپه‌ڕاند و نازناوی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا”ی به‌ده‌ست هێنا

خه‌ڵک سپۆرت

پاڵه‌وانێتی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا” ساڵانه‌ له‌ ئه‌مریکا – لاس ڤیگاس بۆ باشترین و جوانترین جه‌سته‌ وه‌رزشییه‌کان (کمال الاجسام) ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا یه‌کێک له‌ “به‌دی بولده‌ر”ه‌کان نازناوی پاڵه‌وانی جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ فیڵ هیزی پاڵه‌وانی ئه‌مریکی نازناوی “مسته‌ر ئۆڵۆمپیا ده‌چنێته‌وه‌” به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ جه‌وله‌ی کۆتاییدا شاون ڕۆدۆنی جامایکی توانی بۆ یه‌که‌مجار نازناوه‌که‌ به‌ده‌ست بهینێت و زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی فیڵ هیزی ئه‌مریکی ڕابگرێته‌وه‌.

شاون ڕۆدین “به‌دی بوڵده‌ر”ێکی پرۆفیشناڵه‌ و ته‌مه‌نی ٤٣ ساڵه‌، له‌ساڵی ٢٠١٠ نازناوی ناوازه‌ترین جه‌سته‌ی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌م وه‌رزه‌شدا توانی له‌ڕووه‌ ته‌کنیکی و جه‌سته‌ییه‌کانه‌وه‌ داهێنان بکات و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر پاڵه‌وانی پێشوی جیهاندا به‌ده‌ست بهێنێت.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی “فیتنس ڤۆڵت”، ڕۆدینی پاڵه‌وان بڕی ٤٠٠ هه‌زار دۆلار و جامی مسته‌ر ئۆڵیمپیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها فیڵ هیزی دووه‌م ته‌نها بڕی ١٥٠ هه‌زار مسۆگه‌ر ده‌کات و خه‌ڵاته‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پرۆفایلی شاون ڕۆدین له‌ ویکپیدیا

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین