بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك لە كۆتایی مانگدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە


بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژانی پشووی فەرمیشدا دەوام دەكەن و بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكاندا دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراك لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژانی پشووی فەرمیشدا لە ٢٦ تا ٢٠٢٢/١٢/٢٩ لەفەرمانگەکەیان دەوام دەکرێت لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاکو (١)ی دوای نیوەڕۆ.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە بریکارەکانی ژمارە (٢٠١+٢٠٢+٢٠٣+٢٠٤+٢٠٥+٢٠٦+٢٠٧+٢٠٨+٢٠٩+٢١٠+٢١١) دەکەن سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی ٢٠٢٢/١٢ لەبەرئەوەی لەرۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی (١١)ی ساڵی ٢٠٢٢ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکای نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشەخۆراکی بۆ ڕەوانە ناکرێت.

دۆلار ڕوو لە هەڵکشانە
پێشت دۆلار ڕوو لە هەڵکشانە
حەشارگەیەكی داعش خاپوور كرا
دواتر حەشارگەیەكی داعش خاپوور كرا
پەیوەندیدار