ئەمارەتی ئیسلامی كارێكی دیكەی لە ژنان قەدەغەكرد


 

ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان دوای چەند ڕۆژێك لە قەغەكردنی خوێندنی كچان لە زانكۆكان، بڕیارێكی نوێی دژی ژنان دەركرد، ئەویش بە ڕێگری لە كاری خانمان لە ڕێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان.

عەبدول ڕەحمان حەبیب وتەبێژی وەزارەتی ئابووری ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند ڕێگانادرێت بە كاری خانمان لە ڕێكخراوە ناحكومییە ناوخۆیی و بیانییەكان تا كاتێكی نادیار، بەهۆكاری ئەوەی بە پۆشاكی ئیسلامییەوە پابەند نابن.

ئەمە دوای چەند ڕۆژێك لە بڕیارەكەی حكومەتە ئیسلامییەكەی ئەفغانستان دێت كە ڕێگای لە خوێندنی كچان لە زانكۆكان گرت، كە كاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و ناڕەزایەتی توندی لەناوخۆی وڵات دروستكرد.

ئەم بڕیارانە لە چوارچێوەی زنجیرە ڕێوشوێنەكانی حكومەتی گرووپە ئیسلامییەكانە لە دژی ژنان، كە هەوڵەكان بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە حكومەتەكەی ئەفغانستان و لابردنی گەمارۆ ئابورییەكان ئاستەنگ دەكات.

ڕامز ئەكبەرۆڤ جێگری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە ئەفغانستان ڕایگەیاند، تا ئێستا نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو نووسراوەی حكومەتی ئەفغانستانی پێنەگەیشتووە، ئەو بڕیارە كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر چالاكییەكانی ڕێكخراوەكان دەبێت.

 

مسوڵمان و مەسیحی لە بەغدا پێكەوە جەژن دەكەن
پێشت مسوڵمان و مەسیحی لە بەغدا پێكەوە جەژن دەكەن
بەفر و باران بەردەوام دەبن
دواتر بەفر و باران بەردەوام دەبن
پەیوەندیدار