ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٢٥ بیرۆکەی جیاواز کە بۆ کاروباری ڕۆژانەت زۆر بەسوودە

٢٥ بیرۆکەی جیاواز کە بۆ کاروباری ڕۆژانەت زۆر بەسوودە

ریکلام

ماڵداری

٢٠ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە دەم و ددانت

٢٠ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە دەم و ددانت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بە یەکێک لەم پێنج ڕێگایە، لێوت جوان و گەورەتر بکە

خێزان


زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵی ده‌ستخستنی لێوێكی گه‌وره‌و جوان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێكیان پشتده‌به‌ستن به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، له‌ كاتێكێدا كۆمه‌ڵێك رێگای سورشتی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت.

1- شه‌كراو: كه‌مێك شه‌كر له‌گه‌ل ئاو تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، پاشان پاكی بكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌كردن و هه‌ڵئاوساندنی لێوه‌كه‌.

2- مكیاج: ده‌توانیت له‌ رێگای مكیاجیشه‌وه‌ لێوت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت، ئه‌ویش به‌وه‌ی دیاریكردنی سنوری لێوت كه‌مێك له‌سه‌ر و سنوری سروشتی خۆیه‌وه‌ و پاشان به‌كارهێنانی سوراو.

3- وه‌رزش: كۆمه‌لێك وه‌رزش هه‌یه‌ كه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانتدا به‌ شێوازێكی سروشتی، رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 چركه‌ هه‌وا بكه‌ره‌ گوپه‌كانته‌وه‌و بۆ 10 جاریش كاره‌كه‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

4- دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوێنی زیاتر ڕابكێشێت و گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت.

5- ته‌ڕكردنی لێو: گرنگه‌ كه‌ به‌رده‌وام جه‌سته‌ت رێژه‌ی پێویستی ئاوی تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌یت 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن بە شێوەیەکی سروشتی کوڵمەکانت خڕ دەکەیت؟

خێزان


كوڵمی پڕ و خڕ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی جوانی له‌ ڕوخساردا، كۆمه‌ڵێك رێگاش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت:

1- میكیاژ به‌كار بهێنه‌ له‌ رێگه‌ی لێدانی بۆدره‌ی دره‌وشاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌ربخات و بیاندره‌وشێنێته‌وه‌.

2- رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك دابنێ بۆ وه‌رزشی یۆگا بۆ روخسارت، بۆنمونه‌ كوڵمه‌كانت به‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌ره‌وه‌، یاخود بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێبكه‌ینه‌.

3- رۆژانه‌ 3 كه‌وچك كونجی بخۆ، دواتر له‌ ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ست به‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

4- كه‌وچكێك شمڵی بكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌ تا ده‌بێت به‌ هه‌ویرێكی گونجاو، پاشان بیده‌ له‌ كوڵمه‌كانت و  بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بشێله‌، پاشان ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

5- چه‌ره‌سات و به‌تایبه‌تیش باده‌م زۆر بخۆ، چونكه‌ ئه‌و زه‌یته‌ی تێیدایه‌تی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین