ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

بەر لەوەی داوای تەڵاق و جیابونەوە بکەیت، ئەم ٧ پرسیارە لە خۆت بکە

خێزان

بەپێی توێژینەوەکان توانای ژنان لە پاش تەڵاق و جیابونەوە بەڕێژەی ٧٣٪ و پیاوان بەڕێژەی ٤٣٪ دادەبەزێت، هەر بۆیە توێژەرانی دەروونی داوامان لێدەکەن پێش ئەوەی داوای جیابونەوە و تەڵاق لە هاوسەرەکەمان بکەین ئەم پرسیارانە لە خۆمان بکەین؟

 

– ئایا من لە باشترین دۆخی توانایی خۆمدام؟

هەستەکەی کە تۆ لەم پەیوەندیەدا دەتوانیت بەتەواوەتی تواناکانی خۆت و وزەکانت بەکاربخەیت؟ هاوسەرەکەت لەوەدا پشتگیریت دەکات؟ یاخود بەپێچەوانەوە هاوسەرەکەت ڕێگریەکی گەورەیە لەبەردەمت بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەکانت؟

 

– پلانی هاوبەشمان هەیە؟

 

تۆ خەیاڵت لای منداڵە  و گەورەکردنیانە و هاوسەرەکەشت جاری هەر بیریشی لێناکاتەوە؟ ئەو دەیەوێت بچێت بۆ وڵاتێکی دیکە بژی و تۆش دەتەوێت لێرەبیت؟ پرسیاری ئەوە لە خۆت بکە کە ئایا ئێوە پلانی هاوبەشتان هەیە لە ژیان یان هەریەکەتان بە ئاراستەیەک دەڕۆن.

 

– قسەدەکەین بەیەکەوە؟

ئایا تۆ لەگەڵ هاوسەرەکت قسەکردن و گفتوگۆکردن هەیە لە نیوانتان ؟ یاخود تۆ لەژیانی ئەودا گرنگیت نییە و کەسێکی پلە دوویت؟ ئەمە دەتوانێت ئاستی خۆتت لە پەیوەندیەکە بۆ دیاری بکات.

 

 

– ئایا زۆرترین کات خەمبارم یان دڵخۆش

ئاساییە لە پەیوەندیدا ناخۆشی و خەفەت هەبێت، بەڵام دەبێت لەخۆت بپرسیت کە زۆرترین کات ژیانی تۆ کامەیانە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار بدەیت، نەک ئەوەی تەنها ناخۆشیەکانت لەبەرچاو بێت.

 

 

– ئایا چاوپۆشی لە هەڵەی یەک دەکەین؟

 

لەژیانی ژن و مێرددا ئاساییە کە هەڵە ڕووبدات، بەڵام دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت کە ئایا ئێوە چاوپۆشی لەهەڵەیی یەکدی دەکەن یاخود هەموو شتێک بۆ یەکدی هەڵدەگرن ە دەیدەنەوە بەڕووی یەکتردا.

 

– بۆچی دەتەوێت لەو کەسە دوور بکەویتەوە؟

 

ئایا ئەو کێشانەی هەتانە چارەسەری نییە؟ گەر جیابویتەوە لەگەڵ کەسێکی دیکەشدا هەمان کێشەو نابێتەوە؟

 

 

– ژیانم باشتر دەبێت پاش تەڵاق؟

تۆ دڵنیایت لەوەی کە گەر جیابویتەوە پاش ماوەیەک پەشیمان نابیتەوە؟ ئایا ژیانت لەپاش جیابونەوەکە لە رووی ماددی و مەعنەوەیەوە باشتر دەبێت یان خراپتر؟

 

 

لە دەرئەنجامی وەڵامی یەم پرسیارانە دەتوانیت دوا بڕیاری خۆت بدەیت، نەک بە شێوازێکی هەڵە و پەلە.

ریکلام

خۆشەویستی

لە ٨ خاڵدا بزانە خۆشەووسیتی چی بە مرۆڤ دەکات

خێزان

چەند توێژینەوەیەکی جیاواز هەیە کە باس لە کاریگەری خۆشەوویستی دەکات لەسەر رەفتاری مرۆڤەکان، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو کاریگرەیە سەیرانەیە:

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە کاریگەری خۆشەوویستی لەسەر کەسەکان هەمان کاریگری خواردنەوە کحولیەکانەو کەسێک لە خۆشەوویستیدایە وەک سەرخۆش وایە.

– خۆشەویستی کاریگەری لەسەر دەنگ هەیە و ژنان دەنگیان نزمتر دەبێت و پیاواینش دەنگیان بەرزتر دەبێت

– توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە کاتێک کەسێک هەستێکی زۆری بۆ کەسێک هەیە، هەمان بەشی مێشکی چالاکە کە لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا کاریگەری درووستدەبێت.

– ئەو کەسانەی لە خۆسەوویستیدان ڕۆژانە کاتژمێرێک کەمتر دەخەون لە کەسانی دیکە

– خۆشەووستی کاریگەری لەسەر لێدانی دڵ هەیە و زیادی دەکات، هاوکات دەبێتە هۆی سوربونەوە و عەرەقکردنەوەش

– خۆشەووستی کەسەکان دەکاتە شاعیر و حەزی نوسینی شعر و وتنی گۆرانیت تێدا زیاد دەکات.

– خۆشەووسیتی چارەسەرە بۆ ئازار و کاتێک لەگەڵ خۆشەوویستەکەتدایت کەمتر هەست بە ئازار دەکەیت

– خۆشەووسیتی وات لێدەکات بەرامبەرەکەت زۆر بە شیرینتر ببینیت لەوەی کە خۆی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێییت!

خێزان

کاتێک کەسێک بەڕاستی کەسیکی خۆش دەوێت، نیشانەکانی لە جەستەیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو نموونانە:

 

– ژنان دەنگیان ناسکتر دەبێت و نەرم و نیانتر دەبن، پیاوانیش ڕۆمانسیتر دەبن

– بەبێ ویستی خۆیان سەر کوڵمەکانیان سور هەڵدەگەڕێت لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیان

– پیاوان ئێسکەکانیان بەهێزتر و پیاوانەتر دەبێت

– خۆشەویستی لە چاوەکاندا دیارە و گلێنەی چاویان زۆر گەورەتر دەبێت

– هەست بەوەدەکەن کە دەتوانن کاری نا ئاسایی و دەریاسا بۆیەکدی بکەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کوڕ و کچ بە یەکێک لەم ٤ جۆرە پەیوەندی دادەنێن، کامیان دەگات بە هاوسەرگیری؟

خێزان

توێژەرانی کۆمەڵناسی لە زانکۆی Illinois لە ئەمریکا توێژینەوەیەکیان کردووە لەسەر ٣٧٦ جۆری کچ و کوڕ کە لەپەیوەندی خۆشەویستیدابوون لەگەڵ یەکدی و گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ٤ جۆری پەیوەندی بونی هەیە:

 

١-  ناکۆک و بەسۆز



تایبەتمەندیەکانی ئەم پەیوەندیە:
– کاتێکی زۆر بەیەکەوەن
– ژوانەکانیان سۆز و خۆشەویستی زۆری تیدا بەدی دەکرێت.
– هەستەکانیان بەرامبەر بەیەک زوو زوو گۆڕانی بەسەردادێت و ناکۆکیان زۆرە.
– ماوەیەک شەڕدەکەن و لەیەک دوردەکەونەوە، بیری یەکدی دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای یەک.
لەم جۆرە پەیوەندیەدا ئەگەری جیابونەوە  و نەگەیشتن بە هاوسەرگیری زۆرە.

 

٢- خۆشەویستی درامایی

تایبەتمەندیەکانی ئەم پەیوەندیە:
– هەڵبەز و دابەز لە پەیوەندیەکەدا زۆرە.
– هەڵەکانی ڕابردویان لەگەڵ یەکدی کاریگەری زۆرە لەسەر بڕیارەکانی داهاتوویان.
– زۆربەی ئەو کاتانەی بەیەکەوەن باسی پەیوەندیەکەیان دەکەن.
– کاتە بەتاڵەکانیان لەگەڵ هاوڕێکانی خۆیان بەسەردەبەن نەک یەکدی.
– حەزدەکەن خۆشەویستیان بۆیەکدی نیشانی کەسانی دیکەش بدەن گەر ڕاستیش نەبێت.
لەم جۆرە پەیوەندیەدا ئەگەری جیابونەوە  و نەگەیشتن بە هاوسەرگیری دوو هێندەی پەیوەندیەکانی دیکەیە.

 

٣- سەربەدەرەوە

تایبەتمەندیەکانی ئەم پەیوەندیە:

– زۆربەی جار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە قسە دەکەن.
– زۆر کۆمەڵایەتین و هاوڕێیەکی زۆرتان هەیە و بەیەکەوە دەچنە دەرەوە.
– کاتی خۆشی ئێوە ئەوەیە کە لەگەڵ هاوڕێکانتان دەچن بۆ کافێ یان ئاهەنگی شەوانە، یاخود کۆدەبنەوە و بەیەکەوە یاری دەکەن.
– بەیەکەوە باسی هەموو شتێک دەکەن.
لەم جۆرە پەیوەندیەدا دوو لە سەر سێی بە هاوسەرگیری کۆتایی دێت.

 

٤- پەیوەست بەیەکەوە

تایبەتمەندیەکانی ئەم پەیوەندیە:

– زۆربەی کات بەیەکەوەن
– حەز و خولیاکانتان هاوبەشە.
– بڕیارەکانتان بەجۆرێکە کە پەیوەندیەکەتان دەباتە پێشەوە.
– کێشەکانتان بە نەرمی و ئاقڵی چارەسەر دەکەن.
لەم جۆرە پەیوەندیەدا ئەگەری هاوسەرگیری ٪٩٠ یە.

 

دەرئەنجام

لە جۆری پەیوەندی ( ناکۆک و بەسۆز و خۆسەویستی درامایی) ئەگەری جیابونەوە و هاوسەرگیری نەکردن زۆرە، بەڵام لە جۆرەکانی (سەربەدەرەوە  و پەیوەست بەیەکەوە) زۆربەی کات هاوسەرگیری دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین