هەرێمی کوردستان.. یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەدەچێت


یوسف ئیبرائیل، لیژنەی ئامادەکاری بۆ یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و نوێژی قەداس لەکەنیسەی مار یوحەننا بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان تەواوکراون و دەسپێکی مەڕاسیمەکە ئەنجامدانی نوێژی پێش نوێژی قەداسەتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەبێت.

دەشڵێت، کاتژمێر ١٠:ی ئەمشەو دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی نوێژی قەداس لەکەنیسەی مار یوحەننا بۆماوەی ۲ کاتژمێر بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی نوێژخوێنان قوربانی وەردەگرن مەراسیمەکە کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەچوارچێوەی ئەنجامدانی نوێژەکە نامەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری و تەواوی مەسیحیەکان لەجیهان دەکرێت.

“پێویسته‌ حزبەکان هێز و وزه‌ی خۆیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكدا سه‌رف بكه‌ن”
پێشت “پێویسته‌ حزبەکان هێز و وزه‌ی خۆیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكدا سه‌رف بكه‌ن”
ئەو خۆراكانەی خانمان پێویستە زیاتر لە پیاوان بیخۆن
دواتر ئەو خۆراكانەی خانمان پێویستە زیاتر لە پیاوان بیخۆن
پەیوەندیدار