گۆڕانکاری لەبەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و لەگەڵ پشووەكانی سەری ساڵ گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە دەكرێت.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ‎دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دەستێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ لە سبەینێ یەک شەممە 25/12/2022 بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، مۆلیدەكان بەیانیان کارناکەن و ڕۆژانە بەرنامەی کارکردنیان، لەکاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەبای نشتیمانی کوژایەوە مۆلیدە ئەهلییە کارەبا بدەن و بەیانیان کارناکەن.

بانكی ناوەندی ئاماری فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە
پێشت بانكی ناوەندی ئاماری فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە
حەكیمی ڕاستی دەنگۆی ڕۆیشتنی لە سان جێرمان ئاشكرا دەكات
دواتر حەكیمی ڕاستی دەنگۆی ڕۆیشتنی لە سان جێرمان ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار