ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی پەردە لەسەر سەردەمێكی تازەی كامیرای مۆبایل لادەدات

كامێرای مۆبایل لەهەموو ساڵێك پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت، توانا و لێهاتویی و تایبەتمەندی زیاتر دەبێت ، كوالیتی بەرزتر و زوومی فراوانتر و تایبەتمەندی باشتركردنی وێنە، هەندێك لەو كامێرانە لەئاستێكی بەرزدایە كە ڕێگا بە هەوادارانی وێنەگرتن دەدات وەك پیشەگەر وێنە بگرن .

ساڵی 2018 سەردەمێكی تازە لەجیهانی كامێرای مۆبایل سەریهەڵدا ، لەگەرمەی ململانێ لەنێوان مۆبایلەكاندا ، كۆمپانیاكان بەردەوام لەهەوڵدابوون بۆ بەرو پێشبردنی كامێرای مۆبایل بۆ ئاسۆیەكی تازە، لەمباریەوە یەكێك لە مۆبایلەكان، پێش ركابەرەكانی كەوت ئەویش مۆبایلی ” HUAWEI P20 Pro “كە كامێرایەكی سیانی هەیە پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای لایكا دروستكراوە، ئەم كامێرایە توانای ئەوەی هەیە لەبارودۆخی رووناكی كەمدا وێنەی سەرنجراكێش بگرێت .

مۆبایلی” HUAWEI P20 Pro ” پڕفرۆشترین مۆبایل بوو لەوڵاتی ئیمارات لەساڵی 2018 ، لەدوای یەك هەفتە لەهاتنە ناو بازار ژمارەكانی فرۆشتنی مۆبایلی” HUAWEI P10 Plus ” شكاند كەساڵی رابردوو تۆماریكرد و فرۆشتنی گەیشتە سێ بەرابەر لە رۆژی یەكەمدا، زنجیرەی مۆبایلی ” HUAWEI P “سەركەوتووترین زنجیرە بوو لەمیژووی كۆمپانیا لەم وڵاتە، ئەو مۆبایلە بووە جێگای بایەخی هەوادارانی ئەم جۆرە ئامێرە لە ئیمارات لەو كاتەی كەلەشاری پاریس نمایش كرا و لەگەڵ مۆبایلی نایاب”PORSCHE DESIGN HUAWEI Mate RS “وەشێندرا كە كامێرایەكی سیانی لەلایكای هەیە بەكوالیتی 40 میگا پیكسل بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، كامێرای مۆبایلی ” HUAWEI P20 Pro “،بەرزترین نمرەی وەرگرت (109 نمرە) بەپێی ماڵپەڕی DxOMark كەتایبەتە بەهەڵسەنگاندنی وێنە و زوومی كامێرای مۆبایلەكان .

كۆمپانیای هواوی ئاشكرای كرد، فرۆشتنی ئامێرەكانی ژمارەی پێوانەیی لە پێگەی بازرگانی ئەلكترۆنی Vmall شكاندووە، لەماوەی 10 چركەدا لە وەشاندنی مۆبایلی ” HUAWEI P20″داهاتەكەی 100 ملیون یوانی چینی بووە،لەئەوروپاش ” HUAWEI P20 Pro ” بەرێژەی 316% بەپێش ئامێرەكانی پێشووی خۆی كەوتەوە .

ئەم مۆبایلە، ئەزموونی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە مۆبایلدا بەرەو پێش برد ، چۆن ئەوكارەی ئەنجامدا ؟
كامێرای سیانی لە لایكا بە كوالێتی 40 میگپیكسل لە پێشەوەی كامێرای مۆبایلەكانی دیكەیە
مۆبایلەكانی HUAWEI P Series بەوە ناسراوە كە ستایلەكەی و تەكنەلۆژیاكەی و كامێراكەی باشترینن ، ئەمڕۆش هواوی لەم كارە بەردەوامە لەرێگای مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كە لەنێوان هەستی هونەری و تازەترین تەكنەلۆژیای مۆبایل كۆدەكاتەوە و ئەزموونێكی پیشەگەری لەبواری وێنەگرتن دەبەخشێت .

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro یەكەم مۆبایلە لەبازاڕ كە كامێرای سیانی هەیە بەكوالیتی 40 میگا پیكسل بەزوومی (f/1.8) لەگەڵ هەستیاری یەكەی رەنگی بە كوالیتی 20 میگاپیكسل بەزوومی (f / 1.6) ، هەروەها هەستیاری پێوەری وێنەكان بە كوالیتی 8 میگاپیكسل بە زوومی (f/2.4) كەپشت بەتەكنەلۆژیای OIS دەبەستێت ، دوو هەستیارەكەی دیكە پشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد AIS دەبەستێت .

كۆمپانیای لایكا كامێراكان و هەرسێ هەستیاری دروستكردووە، هەر هەستیارێك رۆڵی تایبەتی خۆی هەیە، هەستیاری ڕەنگەكان  (40 میگاپیكسل) رەنگەكان دەگرێت، هەستیاری یەك ڕەنگی (20 میگاپیكسل) وردەكاریەكان دەگرێت، دیاركردنی كاریگەریەكانی بوكێ ، هەستیاری سێیەم (8 میگاپیكسل) بۆ نزیكردنەوەیە، لەرێگای دانانی كامێرای سیانی لە لایكا لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro هواوی برەو بەبواری وێنەگرتن دەدات لە مۆبایلدا .
هواوی شانازی بە نمرەی 109-114 دەكات لە كوالیتی وێنە و 98 نمرە بۆ كوالیتی ڤیدیۆ بەپێی هەڵسەنگاندنی پێگەی DxOMark.com.

باشترین توانكانی زیرەكی دەستكرد بۆ وێنەی رەونەق و كوالیتی بەرز
هواوی وەبەرهێنانی لە زنجیرەی Mate ئەنجامدا كەبۆیەكەمجار پرۆسێسەرێكی بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بەكارهێنا، كامێرای ئەو مۆبایلە دەتوانێ 19 شێوەو دیمەن بناسێتەوە لەگەڵ ئامادەكردنی كامێرا بەشێوەیەكی راستەخۆ بۆ زامنكردنی باشترین كوالیتی بۆ وێنەكان ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro ئەزموونێكی بێ هاوتای وێنەگرتن فەراهەم دەكات بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كەیارمەتیدەرە بۆ وێنەگرتنی وێنەی سەرنجراكێش .

كامێرای پێشەنگ لەبارودۆخی رووناكی كەمدا
وێنەگرتن لەبارودۆخی رووناكی كەمدا پێویستی بە كامێرایەكی پیشەگەر هەیە ، كامێراكانی ئەمڕۆ ركابەری یەكتر دەكەن بۆ وێنەگرتن لە رووناكیەكی كەمدا ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro پێوەری تازەی لەم بوارە داهێنا ، بەهۆی هەستیارەكانی و زوومەكانی مۆبایلی HUAWEI P20 Pro رێگا بەهەمووان دەدات بۆ ئەوەی وێنەی پیشەگەرانە بە كوالیتی بەرز بگرن ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro وێنەی رەونەقدار و وردەكاری روون بەكەمترین ژاژاوە دەدات ، كەدەیكاتە باشترین مۆبایل بۆ وێنەگرتنی باشترین وێنە یان گرتەی ڤیدیۆیی لەبارودۆخی رووناكی كەمدا .

قەبارەی كرانەوەی زووم ئەركی گەیاندنی رووناكی لەسەرە بۆ هەستیاری وێنە ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro سێ زوومی جۆری لایكای هەیە بە پێوەری (108/f؛ و f/1.6؛ وf/2.4 ) كە رووناكی زیاتر دەگەیەنێتە هەستیارەكە ، كەدەبێتە هۆی وێنە رەونەقدارتر و روونتر لەبارودۆخی كەم رووناكیدا .

لەئەنجامدا مۆبایلی HUAWEI P20 Pro بژاردەی یەكەم و نمونەیە بۆ ئەوانەی ئارەزووی باشترین كامێرای مۆبایلیان هەیە لە بازاردا ، و چێژ لە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و توانای ئەم مۆبایلە وەردەگرن وەك ئەوەی كامێرایەكی دیجتال بەكاربهێنن .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆفیا یەکەم ڕۆبۆت لەسەر قاچ دەڕوات قسە دەکات هاوشێوەی مرۆڤ

خەڵک –
داهێنانە تەکنەلۆژییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر گەشە دەسەنن،  ڕۆبۆتی سۆفیا  کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە کاری لەسەر دەکرێت، دەتوانێت هەتا دووری 0.6 میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات بە هاوکاری قاچە جێگیر و پتەوەکانی.

لە ماوەی ڕابردووداو لە کۆنگرەی ئامێرە زیرەک و ڕۆبۆتەکاندا، کەناڵی CNBC دیمانەیەکی سۆفیای بڵاوکردەوە  کە سۆفیاى ڕۆبۆت گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکەدا  دەربارەی داهاتووی تەکنەلۆژیا .

سۆفیا، هەر ئەوەندەنییە کە بڕوات و قسەش بکات،  دەتوانێت سەری بجوڵێنێت بەملاو لادا، برۆ و چاوەکانی دەجوڵێنێت، بە پێی ئەو بارەی تێیدایە خەندەی پێویست دەکات بۆ بەرامبەرەکەی کە پێک دێت لە ٦٠ جوڵەی جۆراوجۆری دەموچاو.

دەست جوڵان بە هەموو جۆرێک تایبەتمەندییەکی دیکەی خاتوو سۆفیای ڕۆبۆته.

Image result for Sophia robot

Image result for Sophia robotImage result for Sophia robot

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای تێسلا کارگەیەکی ئۆتۆمبێلەکانی دەباتە وڵاتێکی دیکە

خەڵک-

كۆمپانیای تێسلای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، یه‌كه‌م كارگه‌ی خۆی جگه‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ وڵاتی چین ده‌كاته‌وه‌.

تێسلا رایگه‌یاندووه‌، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، له‌ شاری شانگەهای ده‌ست به‌ دروستكردنی كارگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ له‌و کارگەیەدا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و له‌ پلانیاندایه‌ ساڵانه‌ ٥٠٠ هه‌زار ئوتومبێل دروستبكه‌ن.

به‌رپرسانی شانگەهای رایانگه‌یاندووه‌، ئێلۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی شانگەهای، ینگ یۆنگ و به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا رێككه‌وتنی له‌باره‌ی بنیاتنانی كارگه‌كه‌وه‌ واژووكردووه‌ و كارگه‌كه‌ گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌بێت له‌ شاره‌كه‌دا.

تێسلا له‌ ساڵی ٢٠١٤ دا ده‌ستی به‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كردووه‌ له‌ بازاڕەكانی چین و رێژە‌ی ١٥٪ باجی گومرگ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ كالیفۆرنیاوه‌ هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت، سه‌ر باری ئه‌مه‌ش چین دوای ئه‌مریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی کۆمپانیای تێسلایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بەمەش ئاستی سکیوریتی تۆڕەکە باشتر دەبێت

خەڵک
بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن. ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت. پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
سەرچاوە:کاروان ئای تی.

Image result for messenger

Image result for messenger security

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین