ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمەڵ: یەكێتی و پارتی هەڕەشە لە دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پارتی‌و یەكێتی هەڕەشە لە پەرلەمان‌و دادگای عێراق دەكەن، وادەزانن پەرلەمان‌و دادگای فیدراڵی كوردستانە.

سەعید هەركی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی بە (خەڵك)ی راگەیاند، پێشتر دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بووین كە شتی بەو شێوەیە لە جیهاندا نەبوو، بەڵام بۆ ئامانج‌و مەبەستی خۆیان یەكێتی‌و پارتی درێژیان كردەوە‌و هەر خۆشیان بڕیاریان دەكرد كە 30 ئەیلول هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

وتیشی “بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت یەكێتی تا رادەیەك بە رەسمی داوای لە پارتی كردبێت هەڵبژاردنەكان بۆ مانگی 12 دوابخەن، ئەوان زیاتر چاوەڕێی ئەنجامەكانی عێراق دەكەن، چونكە دوای ئەوەی ئەو هەموو ساختەكارییەیان كرد، باری عێراق شلۆق بوو و بڕیاری هەژماركردنەوەی دەنگەكان درا، دیارە پارتی‌و یەكێتی فشارێكی زۆریان لەسەرەو ئەگەر بێت‌و هەژماركردنەوە بە دەست بكرێت كورسیەكانیان كەم دەبێتەوە لەوانەیە حاڵەتێكی ناخۆش بێت بۆیان، لەبەر ئەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی مانگی 9 دەدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەرێكیتر هەیە كە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن بۆ مانگی 12 بۆ ئەوەی لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێن.

ئاشكراشیكرد، لەگەڵ ئەوەدا بووین پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات، بەڵام دواخرا و لەبەر ئەوەیە هەمیشە بڕیارەكانی یەكێتی‌و پارتی بڕیاری نایاسایین.

سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ كۆكردنەوەی كۆدەنگییەك لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دوانەخستنی هەڵبژاردنەكان بەتایبەت كورسی توركمانەكان، سەعید هەركی رایگەیاند، پێدەچێت ئەم جارە حزبیتری توركمان دورست بیـَت‌و ببنە ئۆپۆزسیۆن‌و لەداهاتووشدا ئەوان كورسییەكان وەربگرنەوە، بەشێوەیەكی گشتی ئەوەی ئێستا هەیە لایەنەكان سەرقاڵی عێراقن‌و هەرێم لەبیر كراوە، ئەمەش كارێكی خراپە هەرچەندە كاری لەسەر كراوە.

کوردستان

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای خەرجکردنی پارەی پرۆژەیەکی شارەکە دەکەن لە حکومەت

خەڵک-

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێکدا داوا لە حکومەت و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی خەرج بکرێت، کە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، ئەگەر نا پرۆژەکە لە کۆمپانیای جێبەجێار بسەنرێتەوە و دووبارە بخرێتەوە تەندەرینەوە.

لە یاداشتەکەدا ڕێبوار ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و غالب محەممەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە و سێوە حمە خدر ئەندامی ئەنجومەن، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێن: “بۆ جاری سێیەم بەدواداچونمان کردووە بۆ چارەسەری خاشاکی شاری سلێمانی و سەردانی مەیدانیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و شوێنی فڕێدانی خاشاکمان کرد کە شوێنێکی زۆر ناتەندروست و ناشارستانییە و هۆکارێکی سەرەکی تێکدانی پێکهاتەی ئاوی چەمی تانجەرۆ و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانە.”

ئاماژە بەوە دەکەن: “لە میانی سەردانمان بۆ لای لێپرسراوی پلانی شارەوانیی سلێمانی بۆمان دەرکەوت دوو ھۆکار لەپشت ڕاگرتنی کارەکەوەن:

یەکەم: هۆکاری دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای لاڤارج کە لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەی ناوبراوە، پەسەند نەکردنی ئەو نوسراوانەیە کە تایبەتە بە پێدانی گوژمەی گرێبەستەکە بەبڕی ٧ ملیۆن و ٥٢٠ ھەزار دۆلار بەپێی یاساو ڕێنماییەکان لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە.

دووەم: گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بە سنوری پڕۆژەکە کەلەلایەن کۆمپانیای (ئیکۆسیم) بە شێوەی قەرز جێبەجێ دەکرێت بەبڕی ٨٣٠ ھەزار دۆلار، بەمەرجێک لەکاتی نەمانی قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێم، ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر گوژمەی پڕۆژەکە بۆیان خەرج بکاتەوە.”

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: “ئەو ھۆکارانە بونەتە هۆی دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای جێبەجێکار لە پڕۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، ئێمە داوکارین کە نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بکرێت بۆ ڕەزامەندی دەربڕین و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ئاماژەمان پێدا، لە ئەگەری ڕەزامەندی دەرنەبڕینی وەزارەتی دارایی و ئابوری و دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای ناوبراو لە پڕۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، ئەوا زۆر پێویستە کە ئەنجومەنی پارێزگا بڕیار بدات یاخود داوا بکات لەماوەی مانگێکدا گرێبەستی پڕۆژەکە هەڵوەشێنرێتەوە و دووبارە بەپێی یاساو ڕێنماییەکان پڕۆسەی تەندەرین بۆ پڕۆژەکە بکرێت و گرێبەست لەگەڵ کومپانیایەکی نیشتیمانی بکرێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆمەڵە داوا دەكات حكومەتی هەرێم بێدەنگ نەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە بێ دەنگ نەبێت لەبەرامبەر تیرۆركردنی چالاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی كوژرانی ئیقبال مورادی چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێنجوێن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مورادی رایدەگەیەنێت “داوا لە دامودەزگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەرامبەر بە كوشتن‌و رفاندنی هەڵسوڕاوانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بە دەستی تاوانكارانی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن‌”.

راشیگەیاندووە “خوازیاری ئەوەین دامودەزگا ئەمنییەكان لە زووترین كاتدا ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قیزەونە دەستگیر‌و رادەستی یاسای بكەن”.

لە ماوەی رابردوودا چەندین چالاكی سیاسی و بەرپرسی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوری كوردستان كوژراون و حزبەكانی رۆژهەڵاتیش كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا دەزگا فەڕمییەكانی هەرێمی كوردستان كەسیان بە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە تۆمەتبار نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارباژێڕ و دوكان سێ هاوڵاتی خنكان

یەكێك لە روبارەكانی ناوچەی شارباژێڕِ

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ 20 ی 7 ی 2018 ، لەهەریەكە لە بەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لە چەمێكی نزیك گوندی ساڵانان سێ‌ هاوڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، رایگەیاند
“پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكرندا دایك و كچێك بەناوەكانی ( ش ، م ، ع لەدایكبووی 1970 و ك ، أ ، س ) لەدایكبووی 1992 ) كە دانیشتوی قەزای دوكانن و بەخێزانی بۆ مەلەكردن ڕویان لەناوچەیەكردبوو، گیانیان لەدەستدا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرانەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كران”.

راشیگەیاندووە “هەرئەمڕۆ و لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بە قەزای چوارتا هاوڵاتی ( ش ، م ، س ) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكەی دەرهێنرایەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا”.

رونیشیكردەوە “لەئێستاشدا لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕوداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە” .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین