ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سلێمانی خۆی بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادە دەكات

سلێمانی- نزار جەزا

گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەكارییەكانی ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیەنێت و كۆمەڵێك لیژنەی تایبەتی بۆ پێشوازی گەشتیاران داناوە.

عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕۆژانی جەژن و پێشبینی هاتنی گەشتیار دەكەن، بۆیە ئامادەكاری تەواویان كردووە و كۆمەڵێك لیژنەی تایبەتیان داناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبازگەكان لیژنەی تایبەتیان بۆ پێشوازی لەگروپ و كۆمپانیای گەشتیاران داناوە، كە ڕێنمایی و ئاسانكاری بۆ گەشتیاران دەكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوكات لیژنەی چاودێری و پشكنینیان داناوە، كە چاودێری بازاڕ و كافتریا و ڕێستۆرانتەكان دەكەن، بۆ ئەوەی لەڕۆژانی جەژندا بەڕووی گەشتیاراندا كراوەبن.

باسی لەوەشكرد، ئەو شوێنە گەشتیاریانەی كە لەمانگی ڕەمەزاندا كراوە بوون، دەبێت لەماوەی ڕۆژانی جەژنیشدا كراوە بن، ئەگەریش سەرپێچی بكەن، ئەوا سزا دەدرێن.

ئابوری

لە سلێمانی 800 هەلی كار ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەلی كاركردن بۆ 800 كەس لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و بەرپرسی ڕێكخراوەكە لە هەرێم دەڵێت: ” كار دەكەن بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕ و گۆیژە”.

بەپێی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی كردووە لە رۆلاد لاكنەر، جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لە عێراق و لێپرسراوی راستەوخۆی ڕێكخراوەكە لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕێكخراوەكە بەڵێنی بەردەوامبوونی پڕۆژە بەگەڕخراوەكانی ڕێكخراوی GIZی داوە تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و كاركردنیش لەسەر بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی بواری هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی گەنجان و گەشەكردنی كەرتی تایبەت.

لاكنەر، ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئێستادا ڕێكخراوەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕو گۆیژە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا (٨٠٠) هەلی كار ڕابگەیەنێت بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پاركی ئازادی و هەواری شار لە سلێمانی.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە پڕۆگرامی ڕێكخراوەكە بۆ ساڵی ٢٠١٩دا بایەخی تایبەتی بە سلێمانی دەدرێت.

ڕێكخراوی GIZ یەكێكە لە گەورەترین ڕێكخراوە حكومییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا كە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دووەم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و بە پێدانی مووچەی خانەنشیان، كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە 22/7/2018 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 23/7/2018 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی سێ شەممە 24/7/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكایەتییەكانی (پەرلەمانی كوردستان و و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم) دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 25_26/7/2018 مووچەی خانەنیشنی سەربازی و لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوشی خستۆتەڕوو، كە ڕۆژی یەك شەممە 29/7/2018 بە پێدانی مووچەی “خانەنشینی شارستانی” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە.. دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دوادەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە، بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم پرۆسەكانی ناردنی پارەی لەنێوان بانكە حكومییەكان و بانكە ئەهلییەكان ڕاگرت و بڕیاریدا كە موچەی ئەو وەزارەتانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە دوابخرێت بۆ مانگی داهاتوو.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە دوێنێ پێنج شەممە و ئیمزای عەلی موحسین ئیسماعیل، بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بەوەكالەت لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، هیچ ئاڵوگۆڕێكی پارە ناكرێت لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا و ئەو وەزارەتانە تا دەرچوونی بڕیارەكە موچەیان وەرنەگرتووە، موچەكانیان دەكەوێتە مانگی ئابەوە.

حكومەتی عێراق لەسەرەتای هەموو مانگێكەوە دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە و لە كۆتایی مانگدا تەواوی موچەی وەزارەتەكان دابەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین