ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

كۆریای باشوور بەهیواوە لە كۆبونەوەكەی ترەمپ و ئۆن دەڕوانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی كۆریای باشور رایدەگەیەنێت، بە سەركەوتنی كۆوبونەوەی نێوان ترەمپ و كیم خۆشحاڵە و دەڵێت “ئەم كۆبونەوەیە دەتوانێت وەرزێكی نوێ لە دورگەی كۆریادا دروست بكات”.

ماڵپەڕی كۆریا تایمز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مون جائە ئین سەرۆكی كۆریای باشوور كاتی دەستپێكردنی كۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوری رایگەیاند.

وتیشی، پێم وایە ئاڕاستەی تەواوی هاووڵاتیانی جیهان بەرەو سەنگاپورەیە.

سەرۆكی كۆریای باشور ئاشكراشیكرد، شەوی رابردوو نەخەوتووم، من و گەلی كۆریای باشوور راستگۆیانە ئومێدەوارین كە كۆبونەوەی ئەم جارە سەركەوتوو بێت و وەرزێكی نوێ لە لابردنی چەكی ئەتۆمی سەرهەڵبدات و پەیوەندی بەهێزی نێوان كۆریای باكورو كۆریای باشور و ئەمریكاش هەنگاوێكی بەهێز بنێت.

ئاشكراشیكرد، ئەم كۆبونەوەیە سەرەتایەكە بۆ سەرهەڵدانی ئاشتییەكی بەهێز لەنیوە دورگەی كۆریادا.

جیهان

ستایشی كیم جۆن دەكات
ترەمپ: ئێران پشتیوانی لە تیرۆر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن وڵاتێكی وەك ئێران، كە پشتیوانی لە تیرۆر دەكات، ببیتە خاوەنی مەترسیدارترین چەك و هەڕەشەی لەسەر جیهان دروست بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكیدا لەبەردەم كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، “دەیانەوێت پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ لەگەڵ ئێراندا هەبێت، بەڵام تا وڵاتەكە هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت، لەم ڕەوشەی ئێستادا ئەو پەیوەندییە ناڕەخسێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەنادەنئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و لێوەی هەڕەشەی لەسەر ئەمریكا و ئیسڕائیل و هاوپەیمانەكانی دروست بكات”.

سەرۆكی ئەمریكا هۆكاریی سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێراندا ئاشكرا كرد و ڕاگەیاند، “سزاكان بۆ ئەوەن تا دەسەڵاتدارانی ئێرانی نەبنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و ئابورییەكی بەهێز، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ڕێگەبە وڵاتێكی وەها نادەن ببێتە خاوەنی مەترسیدارترین چەك و لێوەی پشتیوانی لە تیرۆر بكات”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا، “سەركردەكانی ئێران، پشتیوانی لە كوشتن و كاولكاریی و پشێوی دەكەن و ڕێز لە وڵاتانی دراوسێ‌ ناگرن، ئەوان چەندان ملیۆن دۆلاری خەزێنەی گشتی وڵاتەكەیان دزیوە و لە بەكرێ گیراوەكان و جەنگەكاندا بەكاریان هێناوە”، ئاماژەی بە پشتیوانی زۆرێك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش لە بڕیاری پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە،لە شاری نیویۆرك-ی ئەمریكا بە بەشداری زیاتر لە 140 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان، كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبوونەوەی خولی 73ی خۆی دەستپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی دێتە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئێران لە سنورەكانی عیراق نزیك دەبنەوە، ئەمەش وەك زەمینەسازییەك بۆ جێبەجێكردنی ئەركێكی ئەمنی، كە پەیوەندی بە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی، كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بە ماڵپەڕی (وطن نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “هێزە ئێرانییەكان لەم چەند ڕۆژەدا لەسەر سنورەكانی عیراق نزیك بونەتەوە، تا چاودێری ئەمنی بكەن، ئەمەش وەك پێشەكییەك بۆ سەردانێكی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كە بەم زووانە بۆ عیراق ئەنجامی دەدات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو سەردانەی خامنەیی ئەنجامی دەدات، بۆ مەبەستی زیارەتی نزرگە پیرۆزەكانە لە پارێزگای كەربەلا، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن”.

شیعەكان لە 10ی موحەڕەم و ڕۆژانی دوایی، ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن سازدەكەن، لەو ڕۆژانەشدا سەردانی نزرگە پیرۆزەكانی دەكەن لە پارێزگای كەربەلا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: ڕۆحانی كەسێكی جوانە، بەڵام نامەوێت بیبینم

خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەنیاز نییە لەئێستادا كۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە، “بەنیاز نییە لەئێستادا لەگەڵ سەرۆكی ئێران كۆببێتەوە”.

هەر لە تویتەكەدا هاتووە، “وێڕای داواكارییەكان، لەئێستادا پلانی نییە بۆ ئەوەی چاوی بە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بكەوێت، ڕەنگە ئەوە لە ئایندەدا بێت”.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، “بڕوای تەواوم بەوە هەیە، ئەو كەسێكی جوانە”.

بە هەمان شێوە پێشتر سەرۆكی ئێران ڕەتیكردبۆوە لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە تەنگژەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە و زیادبوونی هەژموونی تاران لە ناوچەكەدا، ڕووی لە زیادبوون كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین