دوو بانك لە سبەینێوە نرخی دۆلار هەرزان دەكەن



دوابەدوای بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە چەند چین و توێژێك بە نرخی هەرزان لە بانكە حكومییەكانەوە، هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بڕیاریاندا لە سبەینێوە هەر دۆلارێك بە 1465 دینار بفرۆشن.

هەفتەی ڕابردوو بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری دۆلار، بانكی ناوەندی بڕیاریدا بە كردنەوەی پەنجەرەی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە بانكە حكومییەكان بۆ گەشتیاران ئەوانەی دەچن بۆ (عومرە و حەج، خوێندن، نەخۆشی، بازرگانی، گەشتیاری) و هەر 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار پێیان دەدرێت.

لای خۆشیەوە، هەریەكە لە بانكی ڕافیدەین و بانكی ڕەشید لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سبەینێ‌ شەممە دەست بە جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو بڕەی داوا دەكرێت لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی زیاتر نەبێت بۆ هەر کڕیارێک، بەپێی ماستەر کارتی دەرچوو لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین.

ڕاشیگەیاندووە، هەر دۆلارێك دەدرێت بە 1465 دیناری عێراقی و ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی دۆلار دەکەن پێویستە سەردانی لقەكانیان بكەن.

ئاشكراشی كردووە، فرۆشتنی دۆلار لە هەردوو ڕۆژی پشوو شەممە و یەک شەممە ٢٤ و ٢٥/١٢/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم گەیشتۆتە نزیكەی 153 هەزار و ئەوەش بازاڕی تووشی شڵەژان كردووە و ناڕەزایی هاووڵاتیان و كاسبكارانی لێكەوتۆتەوە.

ئەمریكا پشكی بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە پەسەند دەكات
پێشت ئەمریكا پشكی بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە پەسەند دەكات
لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەكرا
دواتر لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەكرا
ەیوەندیدار