ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆبوونەوەی ترەمپ و ئۆن بەڕێوەچوو

كۆبونەوەی ترەمپ و ئۆن لە سەنگاپورە. 12ی 6ی 2018 . فۆتۆ: ئەسۆشێتدپرێس

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆبوونەوە مێژوویـیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كیم جۆنگ ئون ڕێبەری كۆریای باكور ئەمڕۆ سێشەممە لە كاژمێر 9:05 ی بەیانی بە كاتی سەنگاپـورە لە ئوتێلی كاپـێلای دورگەی سێنتۆسای ئەو وڵاتە دەسـتیپـێكرد.

سەرەتا لە بەردەم ئاڵاكانی ئەمەریكا و كۆریای باكور تەوقەیان لەگەڵ یەكتر كرد و پاشان پـێكەوە بەرەو شوێنی كۆبوونەوەكەیان بەڕێكەوتن و لەوێ بە كورتی بۆ پەیامنێرانیان ڕاگەیاند كە هیوادارن كۆبوونەوەكەیان سەركەوتوو بێت.

ترەمپ رایگەیاند، پـێشبینی دەكات پەیوەندیـیەكی زۆر باش لە نێوانیان دروستببێت. كیم جۆنگ ئون لای خۆیەوە گوتی كۆریای باكور و ئەمەریكا زاڵبوون بەسەر كۆسپە مێژوویـیەكانی نێوانیان و ئێستا لە سەنگاپورە كۆدەبنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.

بەپـێی بەرنامەی كۆبوونەوەكان، دەبوایە سەرەتا بۆ ماوەی 2 كاتژمێر تەنیا خۆیان بە ئامادەبوونی وەرگێڕەكانیان كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوە دوو قۆڵیـیەكەی نێوانیان لە 48 خولەك زیاتری نەخایاند و كۆبوونەوە گشتیـیەكە بە ئامادەبوونی كاربەدەستانی دیكەی هەردوولا دەستیپـێكرد.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمریكا

جیهان

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە میسر 12 كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەرووداوێكی هاوتوچۆدا لەباشوری میسر 12 كەس گیانیان لەدەستدا و 28 كەسی دیكەیش برینداربوون.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كە رووداوەكە لە پارێزگای “المنیا” لە باشوری میسر لە رێگایەكی بیاباندا روویداوە.

وتەبێژی تەندروستی میسر هەواڵەكەی پشتراستكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك لە بریندارەكان برینەكانیان سوك بوون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە گەشتێكی ترەمپدا پاسەوانێكی كۆچی دوایی كرد

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی بەرپرس لە پاراستنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند یەكێك لە ئەندامەكانی كۆچی دوایی كردووە، ئەمەش لەمیانەی هاوەڵیكردنی سەرۆكدا لە سكۆتلەندا، لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ بەڕیتانیا.

دەزگاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی ” ئەم هەفتەیە دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی یەكێك لە پیاوە دڵسۆزە ئەمەریكییەكانی لەدەستچوو، بە نزا بكەین بۆ ڕۆحی ئەو و سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی و هاوەڵ و هاوڕێكانی بكەین، ئەو پیاوێكە جێی متمانەیە.”

بەهۆی جەڵدەی مێشكەوە پاسەوان نۆیڵ ئێدوارد ڕیماگین گیانی لەدەستدا، ئەمەش لە كاتێكدا كە پاسەوانی ترەمپی دەكرد لە هاوینەهەواری تێرینبێری بۆ گۆڵف لە سكۆتلەندا.

كۆشكی سپی ڕوونی كردەوە ڕیماجین لە نەخۆشخانەیەكی سكۆتلەندا چارەسەری وەرگرتووە دوای ئەوەی جەڵدەكە لێی داوە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەكە گیانی لەدەستداوە لە كاتێكدا هەموو ئەندامانی خێزانەكەی لەوێ بوون.

دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “ڕیماجین پیاوێكی بە ئەزموون بووە، ئەزموونی نۆزدە ساڵی هەبووە، پیاوێكی كارامە و تێگەیشتوو بووە لە كارەكەیدا.”

هەروەها وتی “خزمەتگوزاری نهێنی سوپاسی پزیشكانی سكۆتلەندا و ئەندامانی پزیشكی كۆشكی سپی و پۆلیسی سكۆتلەندا دەكات كە پشتیوانی و یارمەتییەكی بێوێنەی پێشكەشی یەكێك لە ئەندامەكانمان كرد.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ: راوێژكارێكی ماكرون هێرش دەكاتەسەر خۆپیشاندەران

خەڵك-بەشی هەواڵ

راوێژكارێكی نزیكی ئیمانوئێل ماكرون سەرۆك كۆماری فەڕەنسا یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی ئایاری لە پاریس كوتەك كاری كرد.

تۆڕی سپوتنیك لە رۆژنامەی لوموندەوە بڵاویكردەوە، ئەلیكساندەر بنال راوێژكاری ماكرون لەگەڵ ئەوەی كە پۆلیس نییە، بەڵام كڵاوێكی تایبەتی لەسەر ناوەو هێرشی كردە گەنجێكی بەشدار بوو لە خۆپیشادانەكان.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە بڵاوكراوەتەوە، پیاوە كڵاوبەسەرەكە گەنجەكە دەخاتە سەر زەوی و چەندین جار لێی دەدا و دواتر بە خێرایی دوور دەكەوێتەوە.

پاتریك ئیستردو سەرۆكی نوسینگەی ماكرون دانی بەوە داناوە كە ئەو پیاوە كڵاوبەسەرە “بنال”ە و یەكێكە لەو كەسانەی لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ماكرون بەشدار بووە.
وتیشی، ماكرون دوای ئەم رووداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە راوێژكارەكەی لە كارەكەی دوور خستوەتەوە، لەكاتێكدا بنال بەرپرسی دابینكردنی ئاسایشە لە بەرنامەكانی كۆشكی ئەلیزێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین