ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ناوی دادوەرەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند

خەڵک-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوی ئەو دادوەرانەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە کاروباری نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی عیراق بگرنە دەست.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ١٦ دادوەری دیاریکردووە بۆ بەڕێوەبردنی نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە ١٥ پارێزگای عیراق جگە لە ھەرێمی کوردستان.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەڵێت، وتووێژ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ھەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی ٣ دادوەر بۆ سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان.

ناوی دادوەرەکان:

  • کەرکوک: قاسم محەممەد سلێمان
  • دیالە: عەممار ثامر
  • بەغداد کەرخ: سەباح عەدنان ئیسماعیل
  • بەغداد روسافە: ئەحمەد عەبدولسادە نوفان
  • بەسرە: عەبدولرەحمان ساڵح
  • نینەوا: مەحمود عەبدوڵڵا حسێن
  • بابل: عادل جاسم کازم
  • زیقار: حسێن عەلی سەھیود
  • نەجەف: محەممەد کەریم جەبار
  • ئەنبار: عەلی دایج جەربان
  • واست: فەلاح کەریم ویناس
  • سەلاحەدین: عامر رەشید حەمادی
  • میسان: جەبار جومعە سەلمان
  • موسەننا: عامر ئەحمەد عەبدولکاتب
  • کەربەلا: عادل بەدر عەلوان
  • قادسیە: حەیدەر عەلی عەبدولحسێن

عێراق

یەكەم كەسایەتی بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق خۆی كاندید كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەسایەتییەكی سیاسی عیراقی لە پارێزگای بەسرە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید كرد و ڕایگەیاند، كە بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 12ی ئایاری نەكردووە.

وابس عامود، كەسایەتی سیاسی شاری بەسرە بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “بە فەرمی خۆم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید كردووە و داواكاریم ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، ئەوەشم لە ئاهەنگێكدا لە بەسرە بە ئامادەبوونی هەواداران و كەسایەتییە عەشایەریەكان ڕاگەیاندووە”.

وتیشی، “كوتلە سیاسیەكان تا ئێستا لەسەر دیاری كردنی كاندیدێك ڕێكنەكەوتوون، بۆیە ئەوەم بە هەڵیچك زانی”.

عامود ڕاشیگەیاندووە، كە وەك ئەركێكی ئایینی خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، بەتایبەتیش لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی پارێزگای بەسرە تووشی قەیرانی و دەردەسەری زۆر بووە و چەندین شەهیدی داوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەرجەم مەرجەكانی بوون بە سەرۆك وەزیرانی تێدایە و ئامادەیە لە دیبەیتێكدا ڕووبەڕووی سەرجەم كاندیدەكانی ئەو پۆستە ببێتەوە.

وابس سەلمان عامود ئەلشەمەری لە ساڵی 1943 لە شارۆچكەی (سەت ئەلعەرەب) لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە فەسلەجەی دەمار و ماسولكە لە زانكۆی (برستۆڵ) لە بەریتانیا لە ساڵی 1973 و چەندین ساڵە لە زانكۆی بەسرە وانە دەڵێتەوە و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بووە لە ساڵی 2005- 2009 و لە ئێستاشدا لەگەڵ هاوسەرەكەی دامەزراوەی حەوانەوە و سەرپەرشتی هەتیوان بەڕێوە دەبن بەناوی (دامەزراوەی هەتیوانی نیشتمانی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مالكی و عەبادی ڕێكەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ حزبی دەعوەی ئیسلامی عیراقی بە ئامادەبوونی مالكی و عەبادی كۆبووەوە و وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەدا باسی كاندیدی كەسێكی دیاری كراو بۆ سەرۆك وەزیران نەكراوە.

عەباس موسەوی، وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانیەكە لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبوونەوەی حزبی دەعوەی ئیسلامی كۆتایی هات و بەهیچ شێوەیەك باس و خواسی كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران نەكراوە.

پێشتر سەركردەكانی حزبی دەعوە ڕایانگەیاند، كە ڕێكەوتوون لەسەر تێپەڕاندنی ناكۆكیە ناوخۆییەكان و یەكخستنی دیدگای هەردوو كوتلەی نەسر و دەوڵەتی یاسا بۆ (یەكخستنی)ی كوتلەكانی پەرلەمان و پاراستنی مافەكانی حزب لە پۆستی سەرۆك وەزیران.

هاوكات، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حزبی دەعوە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجامدا و دۆخ و بەركەوتەكانی عیراق و پڕۆسەی سیاسی و ڕۆڵی حزبەكەی لەو پێشكەوتنانە تاوتوێ‌ كرد”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبی دەعوە مالیكی و عەبادی ئاشتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە حزبی دەعوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، حزبی دەعوە بەشێوەیەكی یەكگرتوو، بەشداریی لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتدا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەك لە حزبی دەعوەی ئیسلامی بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە”حزبی دەعوە لە میانی كۆبوونەوەی سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورای حزبەكە، هەموو ناكۆكییەكانی تێپەڕاند”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكات”حزبی دەعوە بەشێوەیەكی یەكگرتووە بەشداریی لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتدا دەكات”.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندبوو، سەركردایەتی و ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە، بە ئامادەبوونی نوری مالیكی ئەمینداری گشتی حزبەكە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، كۆبوونەوەیەكی سازكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین