ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

موسەننا ئەمین: زانیاری لەسەر چارەنووسی سندوقەكانی سلێمانی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە لە شوێنەكانی دیكە سوتاندنی كۆگاكانی دیكەی دەنگدان ڕووبدات، دەشڵێت: “سندوقەكانی سلێمانی پارێزراون و لیژنەی ئەمنی تایبەت دەیانپارێزێت بە قسەی پارێزگاری سلێمانی”.

موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی لە كۆگایەكی هەڵگرتنی سندوقەكانی دەنگدان لە ڕەسافەی بەغدا ڕوویدا، ئەگەر هەیە لە شوێنەكانی دیكەش هاوشێوەی ئەوە ڕووبدات بۆ شاردنەوەی ئەو ساختەكاریەی كراوە لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام ئەوەی ڕویداوە و ڕووشئەدات كاریگەری لەسەر كۆیی پڕۆسەكە ناكات.

وتیشی، “ئەگەر هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ ڕوویدا لە شوێكی دیكە ڕووبدات ئەوا دادگا ناچار دەبێت بڕیاری كۆتایی خۆی بدات بەوەی جارێكی دیكە هەڵبژاردن لەو شوێنانە بكرێتەوە، كە خروقاتەكەی تێدا دەكرێت، یان خۆی بڕیار دەدات بەوەی هەژماری ئەلكترۆنی هەژمار بكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ من لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی قسەم كرد لەبارەی ئەمنیەتی سندوقەكانی سلێمانی، لەسەر زاری ئەوە تەواوی سندوقەكانی سلێمانی لە دۆخێكی تەواو ئەمنیدان و لە لایەن لیژنەی ئەمنی تایبەتەوە پارێزگاری لێدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەی بە كێشە سەیر دەكرێت لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دوبارە هەڵبژاردن ئەمە بۆ هەموو عیراقە، بۆیە من وای نابینم، چونكە دەكرێت ئەو پارێزگا یان ناوچانەی كێشەی لەسەرە دەكرێت ئەوانە جارێكی دیكە هەڵبژاردنیان بۆ بكرێتەوە ئاسایی-یشە ئەندامانی پارێزگایەك یان ناوچەكەیەك دوو مانگ درەنگتر بچنە پەرلەمان.

موسەنا ئەمین ئاشكراشی كرد، سندوقەكانی دەنگدانی هەر پارێزگایەك لای خۆیەتی و تەنها ئەو سندوقانە نەبێت، كە سكاڵایان لەسەر دەگوازرێنەوە بۆ ناوەند تا وردبینی تێدا بكرێت.

عێراق

بەڤیدیۆ: ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەرانی عێراق دەكاتە ئامانج

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا ئەوە نیشان دەدات كە ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەوڵی ئەوە دەدات خۆپیشاندەران بكاتە ئامانج، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێی یاساكانی عێراق، پاراستن و سەلامەتی خۆپیشاندان چەسپێنراوە، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە چەندین شێوە هێرشیان كردوەتەسەر خۆپیشاندەران، بەشێوەیەك چەندین خۆپیشاندەر كوژران و بە دەیانیتریش بریندار بوون.

سەبارەت بە هۆكاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی عێراق، ماجید خەیات بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەو لێكۆڵینەوە میدیاییەكانی عێراق بە ماڵپەری (العربیە)ی راگەیاند، دوای نزیكەی شەش مانگ لە راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا كێشە ئابوورییەكان جارێكیتر بوونە كێشەی سەرەكی هاووڵاتیان، هەربۆیە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستی پێكرد بەتایبەت لەو ناوچانەی كە نەوتیان هەیە.

كلیك بكە بۆ بینینى تۆمارە ڤیدیۆییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بانگەشەی دەستپێكردنی شۆڕشی چەكداری لە عێراق گەرمە

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەنگۆی دەستپێكردنی شۆڕشی چەكداری لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا گەرمترین پرسە، هەرچەندە حكومەت سانسۆری زۆری خستوەتەسەر تۆڕەكان.

میدیاكانی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ‌ خۆپیشاندانی چەكداری لە شارەكانی باشور و چەند شوێنێك لە ناوەڕاستی عێراق بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكان بەڕێوەدەچێت.

چەند ماڵپەڕێك لەزاری سەرچاوەكانەوە ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە، خۆپیشاندەران بە چەكەوە شوێنە گشتییەكان دادەخەن، بەڵام پارێزگاری لە شوێنە گشتییەكان دەكرێت و فەرمانگەكانی حكومەت ناگرێنە ئامانج.

جەزنەزر بەتیخ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای واست لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە دورن لە راستییەوە، بەڵكو ئەوەی هەیە سەرۆك هۆزەكان، چالاكان و خۆپیشاندەران داوای مافەكانیان دەكەن، نەك بە چەك رووبەڕووی حكومەت ببنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا تەئكیدی كردۆتەوە، خۆپیشاندەران خۆیان لە رووبەڕبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دەپارێزن و هێرش ناكەنەسەر هیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەكی نەوتی.

بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە لەكاتێكدایە كە لەناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و بەتایبەتی لە شاری رومادییەوە پشتگیری خۆپیشاندانەكانی بەسرە و باشوری عێراق دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

واشنتن پۆست: داعش بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكایی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، رێكخراوی داعش هەوڵ دەدات لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا سەرلەنوێ بگەڕێتەوە بۆ عێراق و ژمارەیەك كردەی تیرۆرستی جێبەجێدەكات.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە، داعش كۆتایی پێنەهاتووە لە عێراق بە تەواوی و لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە دەڵێت “سەركەوتنی ئێستا لە عێراق بەسەر داعشدا 98%ە” كۆتایی هاتنی داعشی رەتكردەوە بە تەواوی.

بەپێی رۆژنامەكە، رێكخراوی داعش خۆڕێكخستنەوەی لە عێراق سەرلەنوێ دەستپێكردووە سەرباری شكستە گەورەكانی رابردووی.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەم گەڕانەوە خێرایەی داعش دوای نەگرتنەبەری رێوشوێنی خێرا دێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارانەی داعش چۆڵی كرد لەگەڵ گەمارۆنەدانی لە رووی ئەمنییەوە، كە كارئاسانی كرد بۆ دووبارە بڵاوبونەوەی شانەكانی لەو ناوچانەدا بۆ جارێكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین