ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

ئه‌و (٢١) ئه‌ستێره‌ هه‌ڵکشاوه‌ی چاوه‌روان ده‌کرێت له‌ مۆندیالی ٢٠١٨ جیهان بهه‌ژێنن!

خه‌ڵک سپۆرت

مۆندیاله‌کانی تۆپی پێ به‌درێژایی مێژوو بۆنه‌ی ده‌رکه‌وتن و ناوداربونی لاوان بوون، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌ ڕوسیاوه‌ به‌یانی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می چه‌ند لاوێکی نوێ بکرێت.

ڕۆژنامه‌ی “بێڵد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی پاش لێکدانه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی توانا و داتای یاریزانان، ناوی ئه‌م ئه‌ستێره‌ لاوانه‌ی ده‌ستنیشان کردووه‌ و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، له‌ مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا پێگه‌ و ناوبانگیان ده‌گاته‌ لوتکه‌ و هه‌ریه‌که‌یان به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیانه‌وه‌ ئاستێکی خه‌یاڵیی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

  • هیریڤین لۆنزانۆ (مه‌کیسک ٢٢ ساڵ – ئایندهۆڤن): نرخی گواستنه‌وه‌ی ٢٢ ملیۆن یورۆیه‌
  • ڕۆدریگۆ بینتانکۆر (ئورۆگوای ٢٠ ساڵ – یوڤانتۆس): ١٥ ملیۆن
  • تره‌نت ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد (ئینگلته‌را ١٩ ساڵ – لیڤه‌رپوڵ): ٢٥ ملیۆن
  • کاسپه‌ر دۆڵبێرگ (دانیمارک ٢٠ ساڵ – ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام): ١٤ ملیۆن
  • ئه‌ندرێ سیلڤا (پۆرتوگال ٢٢ ساڵ – میلان): ٢٢ ملیۆن
  • جیۆڤانی لۆ سیلسۆ (ئه‌رجه‌نتین ٢٢ ساڵ – پاریس سانت جێرمان): ٣٠ ملیۆن
  • دینیس زه‌که‌ریا (سویسرا ٢١ ساڵ – بوروسیا مونشنگلادباخ): ٢٠ ملیۆن
  • لوکا جۆڤیچ (سڕبیا ٢٠ ساڵ – ئینتراخت فرانکفۆرت): ٨ ملیۆن
  • یوری تیلیمانس (به‌لجیکا ٢١ ساڵ – مۆناکۆ): ٢٠ ملیۆن
  • ڕوبن لۆفتس چیک (ئینگلته‌را ٢٢ ساڵ – چێڵسی): ١٥ ملیۆن
  • ئیسماعیل سار (سه‌نیگال ٢٠ ساڵ – ستاد ڕین): ١٤ ملیۆن
  • کیلیچی ئیهانچۆ (نایجیریا ٢١ ساڵ – لیسته‌ر سیتی): ١٥ ساڵ
  • مارکۆ ئاسینسیۆ (ئیسپانیا ٢٢ ساڵ – ڕیاڵ مه‌درید): ٧٥ ملیۆن
  • ئه‌شره‌ف حه‌کیمی (مه‌غریب ١٩ ساڵ – ڕیاڵ مه‌درید): ٥ ملیۆن
  • ئه‌لێکس ئایوبی (نایجیریا ٢٢ ساڵ – ئارسیناڵ): ١٥ ملیۆن
  • لی سیونگ وو (کۆریای باشور ٢٠ ساڵ – هیلاس ڤیرۆنا): ١ ملیۆن
  • ئه‌لڤارۆ ئۆدریزۆلا (ئیسپانیا ٢٢ ساڵ – ڕیاڵ سۆسیداد): ٢٥ ملیۆن
  • داڤینسۆن سانچێز (کۆڵۆمبیا ٢١ ساڵ – تۆتنهام): ٤٠ ملیۆن
  • ساول نیگوێز (ئیسپانیا ٢٣ ساڵ – ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید): ٧٠ ملیۆن
  • لوکاس تۆرێرا (ئورۆگوای ٢٢ ساڵ – سامپدۆریا): ٣٠ ملیۆن
  • حه‌کیم زه‌یاش (مه‌غریب ٢٥ساڵ – ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام): ٢٠ ملیۆن

ڕاپۆرت و شیکاری

مۆندیال کاریگه‌ری هه‌یه‌؟ (١٠) یاریزان به‌هۆی مۆندیاله‌وه‌ نرخیان فڕیوه‌ و (٥) یاریزانیش داته‌پیون!

خه‌ڵک سپۆرت

مۆندیال و چالاکی یاریزانان له‌ مۆندیاله‌کاندا کاریگه‌ری گڕاوی له‌سه‌ر پێگه‌ و نرخی یاریزانان دروست ده‌کات، بۆیه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌کان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێک، یاخود هه‌رنه‌بێت ئاستێکی گونجاو ده‌ده‌ن.

مۆندیال کاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی یاریزانان هه‌یه‌؟

بێگومان مۆندیال و ئاستی یاریزانان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌، هه‌ر چوارساڵ جارێک جامی جیهانی ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌کان له‌گشت جیهانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر یاریزانان، له‌ماوه‌ی مانگێکدا یاریزانێک ناو و ناوبانگی ده‌گاته‌ لوتکه‌ و یاریزانێکی تریش به‌هۆی خراپی ئاستیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ داهاتوی له‌ده‌ست بدات.

ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی له‌ “ترانسفێر مارکێت”ه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ ئه‌ستێره‌کانی فه‌ره‌نسا نرخیان به‌رزبۆته‌وه‌، کرواتیه‌کانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ نرخیان زیادی کردووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و یاریزانانه‌ش که‌ پێگه‌ و ئاستیان به‌رزبووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بوون ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژارده‌که‌شی هیچی پێنه‌کرابێت.

ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌رچاو نرخیان به‌رزبۆته‌وه‌

  • کیلیان مباپێ (فه‌ره‌نسا): نرخی ٣٠ ملیۆن یورۆ زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٥٠ ملیۆن)
  • فیلیپی کۆتینیۆ (به‌رازیل): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • ئه‌نتوان گریزمان (فه‌ره‌نسا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • نگۆلۆ کانتی (فه‌ره‌نسا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٠ ملیۆن)
  • ئانتی ڕیبیچ (کرواتیا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٣٠ ملیۆن)
  • ئیدین هازارد (به‌لجیکا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • جه‌یمس ڕۆدریگێز (کۆڵۆمبیا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٠ ملیۆن)
  • بنجامین پاڤارد (فه‌ره‌نسا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٠ ملیۆن)
  • تۆماس دیلانی (دانیمارک): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٢٢ ملیۆن)
  • نیکلاس سولی (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٧ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌(٤٥ ملیۆن)
  • جولیان براندت (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌(٤٥ ملیۆن)
  • مارکۆ ڕیۆس (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٠ ملیۆن)

ئه‌و یاریزانانه‌ی نرخیان دابه‌زیوه‌

  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پۆڵه‌ندا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٥ ملیۆن)
  • تۆماس موله‌ر (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٥٥ ملیۆن)
  • گۆنزالۆ هیگواین (ئه‌رجه‌نتین): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٥٥ ملیۆن)
  • مه‌سعود ئوزێل (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٥ ملیۆن)
  • جولیان دراکسله‌ر (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٣٠ ملیۆن)

(تێبینی: ئه‌م نرخانه‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانانه‌ و له‌ ترانسفێر مارکێتی جیهانیه‌وه‌ دیاری کراوه‌، ئه‌و نرخانه‌ نییه‌ که‌ یانه‌کان زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و پێشکه‌شی یانه‌کانی ده‌که‌ن).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(٩٨) ساڵی خۆشبەختی فەرەنسا و نهێنی مۆندیالی ٢٠١٨ و ئەو یاریزانەی ئاهەنگی “شانزلیزێ”ی نەدیوە !

خەڵک سپۆرت

ساڵی ١٩٩٨ و بۆیەکەمجار لەمێژوویاندا، هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی مۆندیالی بەدەست هێنا و زێدان و دیشامپ و لوران بلان و هاوەڵانیان بە ئاڵتون ناوی خۆیان لە مێژووی تۆپی پێدا نوسییەوە.

(٩٨) ساڵی خۆشبەختی فەرەنسیەکان و گەڕانەوەی شکۆی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بوو، لەهەمان کاتدا نهێنی مۆندیالی ٢٠١٨یە…

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی ناودار و کاریگەری پێکهاتەی “کەڵەشێرەکان” لەمانگی دوانزەی ١٩٩٨ لەباوکێکی کامیرۆنی و دایکێکی جەزائیری لەدایک بووە، واتا شەش مانگ دوای ئەوەی زێدان و هاوەڵانی نازناوەکەیان چنییەوە.

لەئێستادا مباپێ یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن و هاوشانی گریزمان خەونی گەلێکیان لەسەر بونیادنراوە.

مباپێ دەڵێت :”نازناوی مۆندیالم دەوێت، دەمەوێت لەگەڵ جامە ئاڵتونیەکەدا بخەوم، ساڵی ١٩٩٨ لەدایک نەببوم کاتێک هاونیشتیمانیانم نازناوەکەیان بەدەستهێناوە، لەبەرئەوەیە هەرگیز ئاهەنگی مێژوویی پاڵەوانانم لە شانزلیزێ نەدیوە، تەنانەت لە خۆشترین خەونەکانمدا خەونم بەوەوە نەدیوە کە ئێستا تیایدا دەژیم، تەنها هەنگاوێکم ماوە”.

کۆمپانیای “نایک”ی ئەمریکیش لەتەواوی ڕیکلام و پۆستەرەکانی شاری پاریس دروشمی ” ساڵی ٩٨ بۆ تۆپی پێی فەرەنسا مەزن بوو، کیلیان لەدایک بوو” نوسیوە.

مباپێ لەمۆندیالی ٢٠١٨ و لەقۆناغی کۆمەڵەکان گۆڵی لەهەڵبژاردەی پیرۆ کرد، بەوەش بووە گەنجترین گۆڵکاری مۆندیال لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، دواتر لەقۆناغی (١٦) گۆڵی لەسەر ئەرجەنتین تۆمار کرد و بووە گەنجترین هێرشبەر لە پاڵەوانێتی مۆندیال سێ گۆڵ تۆمار بکات، ئەوەش لەساڵی ١٩٥٨وە ڕووینەداوە، لەو ساڵەدا پیلێ-ی ئەفسانە لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا “هاتریک”ی لەسەر هەڵبژاردەی سوید تۆمار کرد.

مپابێ لەگەڵ گریزمانی هاوڕێی (٢٦ ساڵ و ١٠ ڕۆژە گریزۆ)، یەکەم و دووەم گەنجترین هێرشبەرانی مۆندیالن.

منداڵانی فەرەنسا مۆندیالی ١٩٩٨یان بەبیر دێت؟

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری پۆڵاینی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت :” تەمەنم پێنج ساڵان بوو، دەمبینی باوکم ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ نازناوی ٩٨ دەگێڕا”، بەهەمان شێوە گریزمان و پۆگبا و کانتی و لوکاس هێرناندێز تەنها منداڵێک بوون لەمۆندیالی ١٩٩٨ و درکیان بە گەورەیی نازناوەکەی “زیزۆ” و هاوەڵانی نەدەکرد.

لەبەرامبەردا لۆریسی گۆلپارێز و مانداندا و عادل ڕامی و ماتیودی و گیرو تەمەنیان (١٠) ساڵان بووە و توانیویانە تاموچێژ لەسەرکەوتنەکانی “زیزۆ” و هاوەڵانی ببینن (ساڵی ١٩٩٨).

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و خاوەنی نازناوی (٩٨) دەڵێت :” مباپێ نیشانی جیهانیدا کە چی پێدەکرێت…بەڵام دەتوانێت زیاتریش فێربێت”.

لەیاریی کۆتاییدا “گەوهەرە ئەسمەرەکەی پاریس” دەیەوێت بەرگی زێدان بپۆشێت و دووەم نازناو ببەخشێتە فەرەنسا، یەکەم بۆ بەدیهێنانی خەونی گەورەی گەلێک و دووەم بۆ هەڵکۆڵینی ناوی لەمێژووی تۆپی پێدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

تەنها کریستیانۆ نییە… بەدرێژایی مێژوو (٨) ئەفسانەی بیانی ڕوویان لە خولی ئیتاڵیا کردووە

خەڵک سپۆرت

پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە یانەی یوڤانتۆسەوە تائێستاش کەیسێکی کراوەیە و لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە باسی لێدەکرێت.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، “دۆنی پورتوگال” تاکە ئەفسانە نییە لە ئیسپانیاوە یاخود لەهەر خولێکی ترەوە ڕوو لەخولی ئیتاڵیا دەکات، بەڵکو دەبێتە ئەستێرەی ژمارە (٩) و پێش ئەو هەشت ئەفسانەی تر ئەم هەنگاوە مێژووییەیان ناوە، ناودارترینیان مارادۆنا و ڕۆناڵدۆن.

ئەمەش ئەو ئەفسانانەن کە لە خولەکانی ترەوە روویان لە ئیتاڵیا کردووە و خولەکەیان بەگشتی بوژاندۆتەوە:

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: لە هاوینی ٢٠١٨ لە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە ڕوویکردە یانەی یوڤانتۆس

  • دێیگۆ مارادۆنا: ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لەساڵی ١٩٨٤ لە بەرشلۆنەی ئیسپانیەوە ڕوویکردە ناپۆلی

  • لۆتەر ماتیۆس: ئەفسانەی ئەڵمانیا و ناودارترینیان لە ساڵی ١٩٨٨ لەیانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد

 

  • ڕیڤاڵدۆ: یەکێکە لەباشترینەکانی بەرازیل و مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ٢٠٠٢ لە بەرشلۆنەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ڕۆناڵدینیۆ: جادوگەرەکەی بواری تۆپی پێ لەساڵی ٢٠٠٨ لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی ئەی سی میلان

  • ڕۆناڵدۆ: دیاردەی تاقانەی تۆپی پێیە ناوداترینی جیهانە و ساڵی ١٩٩٧ بۆ ئینتەرمیلان یاریی کرد، دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ساموێل ئیتۆ: بەورە ڕەشەکەی کامیرۆن لەساڵی ٢٠٠٩ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندیکرد بە ئینتەرمیلانەوە، دواتر لەساڵی ٢٠١٥ لە ئێڤەرتۆنەوە گەڕایەوە و پەیوەندی بە سامپدۆریاوە کرد.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: دوای یارییکردنی بۆ یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان، زەبەلاحەکەی سوید لەساڵی ٢٠١٠ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی کرد بە یانەی ئەی سی میلانەوە.

  • دینیس بێرکامپ: لە ساڵی ١٩٩٣ ئەستێرە ئەکرۆپاتیەکەی هۆلەندا لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە پەیوەندی کرد بە ئینتەرمیلانەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین