ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

ئەمشەو، شەوی قەدرە
بۆچی دەڵێن شەوی 27ی ڕەمەزان قەدرە؟

 

خەڵك- ئومێد حسێن
شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، كە موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ و لەو شەوەدا قورئان دابەزیوە بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ).

لە هەریەكە لە سورەتەكانی (قەدر) و (دوخان)دا ئاماژە بە شەوی قەدر (لیلە القدر) كراوە و پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: “مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً ؤاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَھُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِه“.

هەڵبەت مسوڵمانان 10 شەوەكانی كۆتایی ڕەمەزان واتە لە شەوەی 20ی ڕەمەزانەوە بە خواناسی و زیكركردن زیندوودەكەنەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی پاداشتی شەوی قەدر، كە خوای گەورە لە سورەتی (القدر)دا فەموویەتی “خێری هەزار مانگ”ی هەیە، كە دەكاتە زیاتر لە 80 ساڵ، بەڵام زۆربەی كات مزگەوتەكان و ماڵەكان لە شەوی 27ی ڕەمەزاندا زیاتر قەرەباڵغن و موسڵمانان زیاتر پێیان وایە ئەو شەوە، شەوی “قەدر”ە.

یەكێك لە موعجیزەكانی سورەتی “القدر” ئەوەیە، كە سورەتی قەدر لە 30 وشە پێكهاتووە وەك ئاماژەیەك بۆ ژمارەی جوزئەكانی قورئانی پیرۆز، كە 30 جوزئە و لە 114 پیت پێكهاتووە، كە ئاماژەیە بۆ ژمارەی سورەتەكانی قورئانی پیرۆز.

زانایان و شارەزایان بە ڕاڤەكردنی ئایەتەكانی سورەتی “القدر” دوو موعجیزەی دیكەی شەوی قەدر ئاشكرا دەكەن و زیاتر بۆ ئەوە دەچن، كە شەوی 27ی ڕەمەزان شەوی “قەدر” بێت، چونكە دەڵێن:

1- وشەی (هی) كە مەبەستی لە (لیلە القدر)ە دەكەوێتە (27)ەمین پیتی سورەتەكە.
2- سورەتی “قەدر” لە (30) وشە پێكهاتووە و لە وشەی (5 و 10 و 12)دا وشەی (قەدر) هاتووە، كە ئەگەر (5+10+12) كۆبكەینەوە دەكاتە (27).

بۆیە وەك شارەزایان دەڵێن: ئەم دوو بەڵگەیە دەری دەخات، كە شەوی (27)ی ڕەمەزان “شەوی قەدر”ە.

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین