ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و چین و توێژانە بڵاودەكاتەوە، كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەی سێ شەممەوە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و خانەنشینانی سەبازی و شارستانی دابەشدەكرێت.

خشتەی دابەشكردنی مووچە بەم جۆرەیە:
یەكەم: سێ شەممە 12/6/2018
1_ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان
2_ هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە

دووەم: چوار شەممە 13/6/2018
1_ وەزارەتی ناوخۆ
2_دەزگای ئاسایش
3_ پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
4_ خانەنشینی پێشمەرگە

سێهەم: پێنج شەممە 14/6/2018
1_ خانەنشینی شارستانی
2_ هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتیەكان

ئابوری

بۆ دابەشكردنی نەوت ئاگاداری هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێك دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ یەك شەممە دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە، دەشڵێت: “لە كاتژمێر ۱ی پاشنیوەڕۆ دەست بەدابەشكردن دەكرێت و نرخی بەرمیلێك نەوت بە 51 هەزار دینارە”.

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگاداریەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە لە سنوری هەڵەبجە بەهۆی پشووەكانەوە نەوت دابەش نەكرا، سبەی یەك شەممە 23ی ئەیلول دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە.

دەشڵێت: “دابەشكردنی نەوت لە كاتژمێر ۱ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەكات و پێویستە هاوڵاتی كارتی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت”.

ئاشكراشی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت بە 51 هەزار دینارە.

لیژنەكە ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكانە دەكات، كە ناویان لای ئەو بریكارانەی خۆراكە، سبەینێ‌ نەوت وەردەگرن.
هاوڵاتیانی بریكارەكانی لای كۆلێژەكە:
1. مەعروف حمە ئەمین ـ ۳۳۲۴
هاوڵاتیانی بریكارەكانی لای مزگەوتی نور:
1. روقیە كەریم عارف ـ ۳۳۹۹
2. ئیبراهیم مستەفا ـ ۳۳۷۳
هاوڵاتیانی بریكارەكانی لای مزگەوتی بخاری:
1. نەسرین حسێن لەتیف ـ ۳۳٨۲
2. جەمیل مستەفا نادر ـ 3451
هاوڵاتیانی بریكارەكانی لای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردە لەگەڕەكی گوڵان:
1. عائیشە حمە كەریم ـ ۳۳۰۲
2. شلێر عەلی خواەرەحم ـ 3314

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم شكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 121 هەزار دینارە مامەڵەی پێوەكرا و داخرا، هاوكات بەهای تمەن جارێكی دیكە بەڕێژەیەكی بەرچاو شكا.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 22-9-2018 بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا كەمێك شكاوە و هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بە 121 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

وتیشی، “بەهای تمەنی ئێرانی ڕووی لە دابەزینە بەجۆرێك 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 390 هەزار تمەنە و 100 هەزار تمەنی ئیرانی لەكاتی داخستنی بازاڕدا بە 8 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لە بارەی بەهای لیرەی توركی-ش وتی، “بەهای لیرە لە بۆرسەدا زیاترە لە ئاڵوگۆڕی بە دەستی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 630 لیرە مامەڵەی پێوەكرا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان لە سلێمانی زیاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیجی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت و وتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش دەڵێت: “ئاوی خواردنەوە زیاد دەكات”.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “لە پڕۆژەی ئاوی دوكان كۆبونەوەی بەڕێوەبەر و لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەكی ئاوی دوكان- سلێمانی ئەنجام دراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای مەردۆخ-ەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، كە ئەم پڕۆژەیە ستراتیجیە و لەلایەن كۆمپانیایەكی خۆماڵییەوە جێبەجێ‌ دەكرێت و كاركردن تێیدا دەستی پێ‌ كردووە.

وتیشی، “بەتەواوبونی ئەم كارە بڕی ٣ هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە كاتژمێرێكدا بۆ شاری سلێمانی زیاد دەبێت و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و هەردوو پڕۆژەی ئاوی دەكان سلێمانی (هێڵی یەكەم و دووەم) ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی و دەورووبەری و پیرەمەگرون و بازیان و باینجان و ئەڵایی و تەكیە و چەمچەماڵ و شۆڕش دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین