ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

كەناڵی “سروشت”ی مەلا مەزهەر كرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای دروستبوونی ناڕەزایی و پاشان داخستنی كەناڵی سروشت، كە مەلا مەزهەر خۆراسانی خاوەندارێتی دەكات، كەمێك پێش ئێستا و دوای وەرگرتنی بەڵێننامە، كەناڵی سروشت دەستی بە پەخشكردن كردەوە.

دوای ئەوەی مەلا مەزهەر خۆراسانی، خاوەنداری كەناڵی سروشت-ی ناوخۆیی لە بەرنامەیەكدا هەندێك لە ژنانی كوردی بە “دایناسوڕ” ناوزەند كرد، هەڵایەكی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا تا كار گەیشتە ئەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری كەناڵەكەی داخست.

كەمێك پێش ئێستا لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆوە لە نوسراوێكدا، دوای وەرگرتنی بەڵێن نامە لە بەڕێوەبەری كەناڵەكە، پەخشی ئاسایی كەناڵی سروشت دەستی پێكردەوە.

گه‌راینه‌وه‌ په‌خشمان ئاسایی بووه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می میكس میدا و ئایستار… له‌گه‌ل رێزماندا

Posted by Srusht.HD on Monday, June 11, 2018

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: كار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، حزبەكەی بەشێوەیەكی جددی كار بۆ دەستبەركردنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات، هەنگاوەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سەبارەت بە كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە، بە “هەنگاوێكی تاكلایەنە و لەناكاو” وەسف دەكات.

بەشار كیكی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندبووە، “پارتی پێشتر بە یەكێتی ڕاگەیاندووە، كە خواستی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار هەیە لەم خولەدا، ئەمەش بەر لەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات”، ئاماژەی بە دیدیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سەبارەت بە پێویستی بوونی هێزە دیموكراتییەكان لە بەغدا، كە بە وتەی ئەو، “پڕۆسەی سیاسی و دەستوری پتەوتر دەكەن”.

بە وتەی كیكی، “پارتی دیموكراتی كوردستان، چاوەڕوانی وەڵامی یەكێتییە بۆ لێكگەیشتن و دانانی یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە، بەڵام لە هەنگاوێكی لە ناكاودا یەكێتی بەبێ‌ وتوێژ لەگەڵ ئەوان، كاندیدكردنی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستە سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند، كاتێكیش پارتی ناوی فوئاد حسێن-ی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە خستەڕوو، مانای ئەوەیە بە جددی دەیەوێت ئەو پۆستە دەستەبەر بكات”.

لە درێژەی قسەكانیدا، پەرلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت: “پۆستەكە پشتی پێكهاتەی كوردە، نەك حزبێكی دیاریكراو، بەڵگەش لەسەر ئەوە بوونی ژمارەیەكی زۆری كاندیدەكانە لە دەرەوەی هەردوو حزبی سەرەكییەكەی هەرێم”.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵحی وەك تاكە كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش كرد، لە هەمان كاتدا پارتی دیموكراتی كوردستانیش، فوئاد حسێن-ی وەك كاندید بۆ پۆستەكە ڕاگەیاند، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ژمارەیەك كوردی تر لە حزبە سیاسییەكان و سەربەخۆكان خۆیان بۆ كێبڕكێ‌ بۆ دەستخستنی پۆستەكە، كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاندیدی لیستێك چووە ناو یەكێتی

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاندیدێكی لیستی سەردەم لە سنووری كۆیە كشانەوەی لە لیستەكەی ڕاگەیاند و بڕیاریداوە بچێتە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا و لەو حزبەدا درێژە بەخەبات بدات.

كەناڵی (گەلی كوردستان)ی زمانحاڵی یەكێتی لە زاری بورهان سەعید سۆفی، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی كۆیەی یەكێتی بڵاویكردەوە، پێشوازی لە كاروان شەریف عەزیز، كاندیدی لیستی سەردەم لە قەزای كۆیە لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەنگرانی كرد، كە بڕیاڕیان داوە لە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان درێژە بەخەبات بدەن.

بورهان سەعید سۆفی ڕاشیگەیاند، یەكێتی ماڵە گەورەكەی هەموانە و بۆ هەموانە.

لای خۆشیەوە، كاروان شەریف عەزیز، كاندیدی پێشووی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لیستی سەردەم ڕایگەیاند، پێشتر لە ریزەكانی حزبی سۆسیالیست كاریان كردووە و بۆ لەمەودوا رێبازی مام جەلال دەگرنە بەر و پاڵپشتی یەكێتی دەكەن و كاردەكەن بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوپەیمانی دەربارەی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و پێداگریی دەكات لەسەر بەردەوام بوون لەسەر بڕیاری بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دەستەی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە ڕاگەیەندراوێكیدا ڕایگەیاندووە، “هەر كاندیدێكی هاوپەیمانی بەشدار بێت لە هەڵبژاردن و هەڵمەتی هەڵبژاردن، ئەوە پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە نامێنێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،”هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەریی، خۆی بێبەری دەكات لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە و بەشداریی كاندیدەكانی لە پڕۆسەكەدا”.

بەهۆی تێبینییەكانی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، پێشتر هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، بڕیاریدابوو بەشداریی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان نەكات، بەڵام وەك دەردەكەوێت چەند كاندیدێكیان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین