تەرمێك لەنێو فڕۆكەیەكدا دۆزرایەوە



 

پۆلیسی بەریتانیا تەرمی كەسێكی لەنێو شوێنی تایەی فڕۆكەیەكدا دۆزیەوە كە لە گەشتی گامبیا بۆ لەندەندا بوو.

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، تەرمی كەسەكە لە فڕۆكەخانەی جاتویك لەنێو فڕۆكەكەدا درۆزراوەتەوە و پیاوێكی خەڵكی گامبیایە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەفسەری لێكۆڵینەوە ڕاپۆرتێك لەبارەی ڕووداوەكە ئامادەدەكات بۆ كاربەدەستان.

وتەبێژی حكومەتی گامبیا ڕایگەیاند، تەرمی كەسێكی نەناسراو لە كۆگای هەڵگرتنی تایەكانی فڕۆكەیەكی كۆمپانیای تویدا لە گەشتی بانجۆل بۆ لەندەن دۆزراوەتەوە.

تا ئێستا كۆمپانیاكە، هیچ ڕوونكردنەوەی نەداوە، دەڵێت، پۆلیس لە ئەو بابەتە بەرپرسیارە و ئەنجامەكانی ڕادەگەیەنێت.

ئەمە یەكەمجار نییە تەرمی گەشتیاران لەنێو كۆگای تایەی ئۆتۆمبێلدا دەدۆزرێتەوە.

لە 2015 پۆلیسی هۆڵەندا تەرمێكی دۆزیەوە لە نێو فڕۆكەیەكدا كە لە گەشتی ئەفریقا بۆ فڕۆكەخانەی سنیپول- ئەمستەردام دابوو.

لە 2019 ڕووداوێكی هاوشێوە ڕوو لە فڕۆكەخانەی هیسرۆی لەندەن تۆماركرا كە فڕۆكەكە لەكینیاوە چووبوو.

 

ئۆغڵو: ڕێگری لە خوێندنی كچان ئیسلامی و مرۆیی نییە
پێشت ئۆغڵو: ڕێگری لە خوێندنی كچان ئیسلامی و مرۆیی نییە
نەبوونی بودجە، خاڵی لاوازی حكومڕانییە
دواتر نەبوونی بودجە، خاڵی لاوازی حكومڕانییە
ەیوەندیدار