ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڤیدیۆ

سه‌رۆکی چیچان بۆ به‌خێرهاتنی موحه‌مه‌د سه‌ڵاح سه‌ردانی مه‌شقه‌کانی میسڕ ده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

ڕه‌مه‌زان کادیرۆڤ سه‌رۆکی چیچان دوێنێ له‌گه‌ڵ هاوکارانی سه‌ردانی یه‌که‌ی مه‌شق و راهێنه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی میسڕیان کرد، مه‌به‌ستیش له‌سه‌ردانه‌که‌یان چاوپێکه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی ناوداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ که‌ ده‌که‌وێته‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئۆرۆگوای و ڕوسیا و سعودیه‌وه‌ و حاڵی حازر له‌ گرۆزنی پایته‌ختی چیچان نیشته‌جێبوون و له‌و شاره‌ یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ڤیدیۆ

تا ئه‌م جموجۆڵه‌ هونه‌ریانه‌ نه‌بینیت، هه‌رگیز حوکم له‌سه‌ر مباپێ مه‌ده‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڤیدیۆ

ڕۆناڵدینیۆ و هاوڕێکانی له‌مه‌له‌وانگه‌یه‌کدا یارییه‌کی سه‌یر ده‌که‌ن !

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڤیدیۆ

(فه‌ره‌نسا – کرواتیا) ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسا له‌نێوان تایمه‌کاندا ئامۆژگاری یاریزانان ده‌کات و ڤاران حه‌ماسه‌ت ده‌یگرێت

خه‌ڵک سپۆرت

که‌ناڵی “لاڤانگاردیا” دیمه‌نێکی تری ژووری خۆگۆڕینه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئاشکرا ده‌کات له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا.

دیمه‌نه‌کان له‌نێوان تایمی یه‌که‌م و دووه‌م وێنه‌ی گیراوه‌، تیایدا دیشامپ ئامۆژگاری یاریزانان ده‌کات و داوایان لێده‌کات ئاگاداری تۆپه‌ به‌رزه‌کانی ماریۆ ماندزۆکیچ بن و به‌ جوڵه‌کردن که‌لێنه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ گریزمان و هاوه‌ڵانی ده‌کات تۆپه‌کانیان ئاڕاسته‌ی کیلیان مباپێ بکه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا ڕافائێل ڤاران حه‌ماسه‌ت ده‌یگرێت و هاوار ده‌کات: جه‌نگاوه‌رانه‌ ڕووبه‌ڕویان ببنه‌وه‌، ته‌نها ٤٥ خوله‌کمان ماوه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن، ئافه‌رین، ئافه‌رین….

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین