ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

٧ شتی زۆر ئاسایی کە لە وڵاتانی دیکە قەدەغەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی سادەن کە گەر لە کوردستان ئەنجامی بدەیت کەس لیت ناپرسێتەوە، بەڵام لە وڵاتانی دیکەی جیهان توشی سزا دەبیت:

 

– ڕاکردنی بەیانیان لە بوروندی

کۆماری بوروندی وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بوجومبورایە، ڕاکردن وەک ئاماژەیەک بۆ شەڕ و سوکایەتی لێکدەدرێتەوە و بەیاسا لەو وڵاتە قەدەغە کراوە.

 

 

– جلی زەرد لە مالیزیا

لە باشوری ئەو وڵاتە لەبەرکردنی جلی زەرد بەیاسا قەدەغەیە، چونکە ئەو کەسانەی مەبەستیان ناڕەزایی و ئاژاوەبیت دژی حکومەت لەبەریی دەکەن.

 

– جلی سەربازی لە  باربادۆس

Beautiful girls on camouflage outfit, teamwork and off-road vehicle

باربادۆس   وڵاتێکی کیشوەری ئەمەریکایە، لەو وڵاتە بەیاسا لەبەرکردنی جلی سەربازی بۆ هاوڵاتی ئاسایی قەدەغەیە و تەنها سەربازەکان بۆیان هەیە لەبەری بکەن، بۆیە نابێت بۆ جوانی ئەو جۆرە جلوبەرگە لەبەر بکەیت.

 

 

– شۆفێری بەبێ جل لە تایلەند

بەهۆی ئەوەی تایلەند وڵاتێکی گەشتیاریە، زۆرێک لە گەشتیاران بە جلی مەلەوە شۆفێریان دەکرد، بۆیە بەیاسا لەو وڵاتە لەبەرکردنی ئەو جۆرە جلوبەرگە قەدەغە کرا و دەبێت کاتێک شۆفێری دەکەیت جلوبەرگی تەواوت لەبەردابێت.

 

– نەعلی کەناردەریا لە ئیتاڵیا

لە کەناردەریاکانی دورگەی Capri بە فەرمی لەپێکردنی نەعل قەدەغەکرا، چونکە گەشتیاران پاش بەکارهێنان فڕێیان دەدا، جگە لەوەیی دەنگی زۆر درووستدەکات و گەشتیاری دیکە بێزار دەکات.

 

 

– مۆڵەکان بۆ کوڕی خوار ١٦ ساڵ قەدەغەیە لە سعودییە

لە هەندێک لە مۆڵە بەناوبانگەکانی سعودیە ڕێگە بە کوڕان نادرێت بەتەنها بێنە ناو مۆڵەکەوە بەتایبەتیش گەر لە تەمەنی هەرزەکاریدا بن.

 

 

– عەلاگەی پلاستیکی لە کینیا

بەهۆی ئەوە وڵاتەکە پڕ بوبو لە پاشماوەی حەلاگەی پلاستیکی، حکومەتی ئەو وڵاتە بەکارهێنانی ئەو جۆرە عەلاگەیەیی قەدەغەکردووە.

 

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە چارەسەری شێتانەیان بۆ هەموو شتێک لایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە چارەسەری شێتانەیان بۆ هەموو شتێک لایە:

کاتێک دەتەوێت خۆتبشۆیت و ماکیاژەکەت تێک نەچێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٢٠ کاری گەمژانەیە کە هەرچیەکیان پێبڵێت کەمە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاریی گەمژانەیە کە هەرچیەکیان پێبڵێت کەمە:

 

سڵاو چۆنی!

وادەزانێت مۆبایلی زیرەکە!

 

چۆن بە دایکم بڵێم چەکوش لە دەممدا گیر بووە؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

لە هەر کۆمپانیایەکدا ئەم ٧ کێشەیە هەبوو، قەت بەتەمایی بەرەوپێشچوون مەبە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی خراپن کە لە هەر کۆمپانیایەکدا هەبوو، پێویستەکات تا زووە بە جێی بهێڵیت گەر دەتەوێت لە کارەکەتدا بەرەو پێش بچیت و پلەت بچێتە سەرەوە، چونکە ئەم جۆرە کۆمپانیایانە جێگایەکی باش نییە بۆ ئەوە:

 

– بیۆکراسی و ڕۆتین

کاتێک دەتەوێت مۆڵەتێک وەربگریت یان داواکاریەکەت هەیە، پێویستە بە چەندین فلتەر و ئاستەنگدا تێبپەڕیت و ڕۆتینێکی زۆری هەیە، ئەم جۆرە کۆمپانیایانە بە کۆمپانیایی (هێواش لە کار) ناسراون و ناتوانیت تێیدا بچیتە پێشەوە.

 

 

– ڕێگەنەدان بە قسەکردن لەسەر مافەکانت

شتێکی زۆر ئاساییە لە کۆمپانیاکەت داوای بەرزکردنەوەی موچە یان پلەکەت بکەیت، گەر کۆمپانیایەک بەناوی عەیبە یان نابێت ئامادەنەبوون لەسەر ئەم مافانەت قسە بکەن ئەوە دڵنیابە کە ناتوانیت گەشەبکەیت لەو شوێنەدا.

 

– بەڵێن بەبێ کردار

ئەو کۆمپانیایانەی بەڵێن دەدەن بە کارمەندەکانیان و هەر قسەیە و نایبەنە سەر شوێنێکی باش نییە بۆ کار، بە گشتی بەڵێنەکان دەبێت دیاریکراوبن و کاتی جێبەجێکردنەکەشی دیاربێت.

 

 

– هاوکاری هاوڕێیانە

شتێکی باشە پەیوەندیەکی هاوڕێیانەت لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت هەبێت، بەڵام بەو مەرجەی ئەو پەیوەندیە لە دژت سوودی لێوەرنەگیرێت، بۆنمونە بەڕێوبەرەکەت داوات لێبکات وەک هاوکاری هاوڕێیانە زیاتر لەسەر کار بمێنیتەوە و کارەکەت تەواو بکەیت.

 

– منەتکردن

گەر ئەو  مۆڵەتەیی بە هۆی نەخۆشی یان  پشوویەکەوە پێت دەدەن وەک مافێکی خۆت نەبیندراو و وەک منەت پێت فرۆشرایەوە، بزانە کە لە شوێنێکی باشی کارکردندا نیت.

 

 

– ئێمە لە دۆخێکی خراپداین

ئەمە قسەیەکە کە هەندێک لە کۆمپانیاکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی دەمی کارمەندەکانیان دابخەن، لەم جۆرە کۆمپانیایانە کە هەمیشە وادەردەکەوێت لە قەیران و مەترسیدایە بواری بەرەوپێشچوون زۆر کەم و ئەستەمە و پێویستە بە دوایی شوێنێکی جێگیرتردا بگەڕێیت.

 

 

– گۆڕانی کارەکان

خراپترین شوێنی کار ئەوەیە کە کار و پلانی تۆ لەکاردا دیار نەبێت و هەرڕۆژە و دوای شتێکی نوێت لێبکەن، چونکە لەو کاتەدا نازانیت کارەکەی تۆ چییە و نازانیت چۆن بچیتە پێشەوە لە بوارەکەی خۆتدا.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین