پاكستان و ئەمریكا پەیوەندییەكانیان تاوتوێ كرد


 

وەزیری دەرەوەی پاكستان، بیلاول بوتۆ زەرداری و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە كە بیلاول بوتۆ زەرداری لە میانی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن كۆبووەتەوە.

راشیگەیاندووە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشھاتەكانی ھەرێمیی و ئەفغانستان تاوتوێ كراوە، ھەروەھا گفتوگۆكراوە لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان پاكستان و ئەمریكا.

باسی لەوەش كردووە كە بیلاول بوتۆ زەرداری سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كردووە كە بە بەھای ٩٧ ملیۆن دۆلار، یارمەتی پێشكەش بە پاكستان كردووە.

پێنج داعش كوژران یەكێكیان سەركردەیە
پێشت پێنج داعش كوژران یەكێكیان سەركردەیە
پشووەكانی سەری ساڵ ڕاگەیاندران
دواتر پشووەكانی سەری ساڵ ڕاگەیاندران
پەیوەندیدار