ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سامی یوسف: گۆرانیە کوردیکەم خۆشەویسترینە لام

خێزان

هونەرمەند سامی یوسف لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنی لە کەناڵی عەرەبییە ڕایدەگەیەنێت کە گۆرانی  ( یا رسول الله) کە بە زمانی کوردیی وتویەتی خۆشەویسترین گۆرانیە لایی.

سامی یوسف دەڵێت”ئەو گۆرانیە تەمەنی زیاتر لە ٢٥٠ ساڵە” داواتریش سامی یوسف گۆرانیەکە دوبارە لە پرۆگرامەکەدا دەڵێتەوە.

گۆرانی ( یا رسول الله  ) یەکەمین گۆرانی سامی یوسفە بە زمانی کوردی کە یەکێک بوو لە تراکەکانی ئەلبومی (بەرەکە)ی ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ٢٠١٦.

ریکلام

هەواڵەکان

گۆرانیە نوێکەی ئەمەل بە شێوازی بیت بۆکس ببینە

خێزان

 خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە بەشێوازی بیت بۆکس وتراوە.

ئەمەل سەعید کوردە ڕایگەیاند”گۆرانیەکی کوردی لەفۆرم و ستایڵێکی بیانی دا “بیت بۆکس” کە یەکێکە لە شانازیەکانم بۆ زانکۆم کرد، باشترینیان بوو”

ئەم هونەرمەندە وتیشی”ئەم بەرهەمە هیچ ئامێرێکی موزیکی تیا بەکار نەهاتوە تەنها دەنگی خۆم و هیچی تر”

ئەمەل سەعید کوردە لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ چۆتە وڵاتی بەڕیتانیا و لەوێ موزیکی خوێندووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

میران عەلی بەرهەمێکی بە کرمانجی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەندی لاو میران عەلی یەکەم بەرهەمی خۆی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی میران عەلی بەناوی (جانێ وەرێ) یە و هۆندراوە و ئاوازی لەلاینە (وێران) داندراوە و سیامەک فەقێ زادە ماسترینگی بۆ کردووە و محەمەد باز کاری دەرهێنانی ئەنجام دا.

میران عەلی لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

خواکین فینیکس ڕۆڵی جۆکەر دەبینێت لە داهاتوودا

خێزان
لە ئێستادا و لە میدیاکاندا باسی گەڕانەوەی جۆکەرە کە دەوترێت بۆ ئەمجارەیان خواکین فینکس ئەم ڕۆڵە دەبینێت، خواکین تەمەنی ٤٣ ساڵە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری سینەمادا کار دەکات و فیلمە تازەکەی جۆکەر پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دا پەخش بکرێت.
جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر،بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکەم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە هەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر.کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆسەم باتمانە.
لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێهاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەها چیڕۆکی هەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر هیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێهاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. هەروەها جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و هەروەها دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.
کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی كۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی هارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین