ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پێنج ڕێگایی خێرا و ئاسان بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان

خێزان

ئازاری ددان یەکێکە لە ناخۆشترین جۆرەکانی ئازار، بەڵام بەبێ چارەسەریش نییە، ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئازارەکە:

 

– خوێ بکەرە ئاوی گەرمەوە و تێکی وەربدە و دواتر لە دەمتدا گەرغەرەی پێبکە.

-٢  دڵۆپ زەیتی مێخەک بخەرە سەر یەو دانەی کە ئازاری دێت، لە ماوەیەکی کەمدا ئازارەکەی ناهێڵێت.

– دەتوانیت سەهۆڵ بکەیتە پەڕۆیەکەوە و بۆماوەی ١٥ خولەک لەسەر یازارەکە دایبنێیت و دواتر هەست بە باشبوون دەکەیت.

– سیر یرکێکە لە ڕێگا بەسوودەکان بۆ نەهێشتنی ئازار، دەتوانیت هەویرێک لە سیرەکە دروستبکەیت و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە.

 

– بەهەمان شێوەی سیر، پیازیش کاریگەرە، دەتوانیت قاشێک پیاز بکەیتە دەمت و لەو بەسەی ئازاری هەیە پیازەکە بجویت.

ریکلام

تەندروستی

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە پێنج ڕێگایە بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات:

– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە

– ماست بخۆ چونکە یەکێکە لەو خواردنانەی گەدە چالاک دەکات

 

 

– کونجی خواردنێکی ڕیشاڵییە و بۆ گەدە زۆر بەسوودە

 

 

– هاوکات مۆز یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ گەدە

– ڕۆژانە بەلانیکەم ١٠ بۆ ١٥ خولەک وەرزش بکە و جەستەت چالاک بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان و پێست کە خانمان زۆر پێویستیان پێدەبیت:

 

-زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و لێی بدە، زۆر بەسوودە و چارەسەری دەکات

 

– ڕۆژانە ٣ جار ڕۆنی گوێزی هیندی بدە لەو ناوچەیەی توشی هەوکردنی پێست بووە

– پارچەیەک سیر بهاڕە و لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لەو ناوچەیە

 

کاتێک لە هەر ناوچەیەکی جەستەت پێستت توشی هەوکردن دەبێت ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە

– هەوڵبدە ناوچەکە بە وشکی بمێنێتەوە و هەوا لێی بدات

-ڕۆژانە گۆرەویی و جلەکانی ژێرەوەت بگۆڕە

– جل و خاولی و کەرەستەی خۆت مەدە بە کەسانی دیکە

-پاش ڕاهێنان و عەرەقکردنەوە خۆت بشۆ

-زوو زوو دەستەکانت بشۆرە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین