مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023



 

گۆڤاری “ناشیوناڵ ئنترست”ی ئەمریكایی، لە ڕاپۆرتێكیدا بە بۆنەی نزیكبوونەوەی كۆتایی ئەمساڵ، پێشبینی 10 مەترسی چاوەڕوانكراو دەكات لە ساڵی 2023.

گۆڤارەكە لە پێشەكی ڕاپۆرتەكەیدا دەڵێت”پێشبینییەكانی پشت بە ساڵانی ئەزموونی دەبەستن لەڕووی پێشبینیكردنی مەترسییەكان و ئاراستە جیهانییەكان لە ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكایی”.

هەروەها دەڵێت”مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023، لە ڕوانگەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و ڕونگەی جیهانییەوەن”.

 

جەنگ لە ئۆكراینا

گۆڤارەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا جەنگی ئۆكراینای پێشخستووە و لەو بارەیەوە نوسیویەتی”تائێستاش كۆتایی جەنگ لە ئۆكراینا نەزانراوە، چۆن و كەی كۆتایی بە جەنگ دێت بۆتە گرێكوێرە. لەگەڵ هاتنەبەری وەرزی زستان و خاوبوونەوەی جەنگ، بێگومان پۆتین كار لەسەر چڕكردنەوەی ستراتیژی شەڕەكە دەكات كە بەندە لەسەر هێرشكردنە سەر ژێرخانی وزە و ئاو لە ئۆكراینا، هەوڵدەدات ئۆكراینا وەك دەوڵەتێكی كاریگەر بڕوخێنێت، بەر لەوەی زیانە زۆرەكانی ناچاری بكات بە ئەندازەیەكی شكستخواردن ڕازیی ببێت”.

 

ئاسایشی خۆراك

مەترسی نەمانی ئاسایشی خۆراك زیاتر دەبێت و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی جەخت لەسەر برسێتی و بەدخۆراكی دەكاتەوە لە هەموو ناوچەكانی جیهان، بە تایبەتیش لە ئەمریكای ناوەڕاست و هاینی و باكووری ئەفریقا و غانا و كۆماری ناوەڕاستی ئەفریقا و سودانی باشوور و چەند ناوچەیەكی تری ئەفریقا و سوریا و یەمەن و پاكستان و ئەفغانستان، ژمارەی ئەوانەی ڕووبەڕووی بەدخۆراكییەكی توند دەبنەوە، لە 135 ملیۆن كەسەوە دەگاتە 345 ملیۆن كەس، جەنگی ئۆكراینا و گۆڕانكاریی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی تێچووی سوتەمەنی و پەینەكانیش یاریدەدەر دەبن.

 

ئاڵۆزییەكان لە ئێران

وەك ڕاپۆرتەكە ئاماژەی پێكردووە،”دەكرێت ڕاپەڕینی میللی بێ‌ پێشینە لە ئێران ببێتە هەمەجۆركردنی تەنگژەكان، مەترسییەكی ڕاستەقینە هەیە لەڕووی هەڵگیرسانی ململانێی ئەمریكایی یان ئیسرائیلی لەگەڵ تاران، بە تایبەت ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی كە خەریك بوو تەنیا پێش مانگێك سەركەوتوو بێت لەئێستادا هەڵپەسێردراوە، گەر نەمردبێت. ئێران كارەكانی خێراتر دەكات بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زیاتر پیتێنراو كە پێویستە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، تەنیا چەند هەفتەیەكی كەمی دەمێنێت بۆ ئەوەی بۆمبەكە بەرهەم بهێنێت”.

ئێران داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكات
پێشت ئێران داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكات
بافڵ تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ‌: یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت
دواتر بافڵ تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ‌: یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت
ەیوەندیدار