ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن چارەسەری ئازاری پشتت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایە بەکار بهێنە!

خێزان

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت مه‌به‌ست له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ خوارووی ئاستی قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس و وەستان و خەوتن بەخواری و چەندین هۆکاری دیکە توشت دەبێت.

 

لە کاتی دروستبونی ئەو ئازارەدا،  لە لەسەر دەم ڕابکشێ و داوا لەکەسێک بکە ئەو دوو ناوچەیە بشێلێت کە خاڵە سورەکەی لەسەرە، دەتوانێت لەگەڵ شێلانەکەدا زەیتی سروشتی وەک زەیتی سەندەل بەکاربهێنێت، دەتوانیت زەرفی ئاوی سارد یاخود گەرمیشی لەسەر دابنێیت بۆ نەمانی ئازارەکە

بۆ لەمەودواش لە هەڵگرتنی شتی قورس دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی ئازارەکە سەرهەڵنەداتەوە، هاوکات گەر شتیشت هەڵگرت بەشێوازە دروستەکەی بیکە و پشتت ڕێک ڕابگرە.

دڵنیابە لەوەی شوێنی خەوەکەت گونجاوە و دۆشەکەکەت زۆر ڕەق نییە، گەر لەسەر لاش خەوتی دەتوانیت سەرینێک بکەیتە نێوان قاچەکانت، یاخود ژێر قاچەکانت گەر بە پشتدا خەوتی.

ریکلام

تەندروستی

ئەندامەکانی جەستەی خۆت لە ژێر مایکرۆسکۆپدا ببینە، سەرنج ڕاکێشە!

خێزان

وردبین یاخود مایکرۆسکۆپ، ئامێرێکە تەنە ورد و بچووکەکان گەورە دەکات، تاوەکوو لێکۆڵینەوە لەسەری ئاسانتر بێت، لێرەدا بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی خۆت لەژێر مایکرۆسکۆپدا ببینە:

 

– خانەکانی مۆخی ئێسکی مرۆڤ

– بەردەکانی گوێچکەی ناوەڕاست کە هاوسەنگی جەستە ڕادەگرن

– سیکڵدانۆچکەی ھەوا، کە خانەی ھەوایییە، لە سییەکاندا. ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆنی تێدا ڕوودەدات.

–  پێستی مرۆڤ لە نزیکەوە

– ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە، یەکێکە لەجۆرە باوەکانی ڤایرۆس کە تووشی بەکتریاکان دەبن و پەلاماریان دەدەن. ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە لەشێوەدا لە نزیکە لە ڤایرۆسی ھەڵامەت و سورێژە

 

خانەی چەوری لە جەستەدا

– مێلاتۆنین  ھۆڕمۆنێکی ناو جەستەیە  لەلایەن ڕژێنی کاژی بەرھەمدەھێنرێت، لە شەواندا. بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکانی وەکو شێوازەکانی نووستن (خەوتن).

 

–  چاوی مرۆڤ لە ژێر مایکرۆسکۆپدا

–  برۆی مرۆڤ لە ژێر مایکرۆسکۆپدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی خێرا و بە دەستوبرد بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان

خێزان

زۆرجار لەناکاو ئازاری ددانەکان بێزارمان دەکات و دەستیشمان ناگات بە دکتۆری ددان، بەڵام پێویست ناکات ڕاڕابیت، ئێمە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرامان بۆ ئامادەکردوون:

 

– چەند دڵۆپێک لە زەیتی مێخەک بکەرە سەر لۆکەیەک و بیدە لە ئەو ددانەی ئازاری هەیە، بۆ ئەوەی ئازارەکە لاببات.

– کیسی چای نەعنا بە ساردی یان بە گەرمی بخەرە سەر ددانەکە

 

– دەتوانیت پارچەیەک سەهۆڵ بکەیتە پەڕۆیەکەوە و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە

 

– تەڕەتیزە یەکێکی دیکەیە لە ئازار شکێنەکان، ٤ دڵۆپ زەیتی تەڕەتیزە لەگەڵ ٢ دڵۆپ ئاو بخەکە سەر لۆکەیەک و بۆماوەی ١٠ خولەک بیکەرە سەر ددانەکە.

– سیر یەکێکە لە چارەسەرە خێرا و باشەکان، پارچەیەک سیر بکەرە دەمتەوە و لەو بەشەی کە ئازاری هەیە بیجوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، ڕێگری لە کۆمبونی پشتت دەکەیت

خێزان

کۆمبونی پشت دیاردەیەکی تەندرووستیە کە بەهۆی ڕەقبونی ماسولکەکانی پشتەوە ڕوودەدات و تا زیاتر تەمەنت بچێتە سەر کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت، بەڵام بۆ ئەوەی بوتانیت ڕێگری لێبکەیت پێویستە ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر:

 

– ئاگاداری کێشت بە و هەمیشە هەوڵبدە لە ئاستێکی تەندرووست و مامناوەندا ڕایی بگریت

 

– ئەو وەرزشانە ئەنجام بدە کە بۆ بەهێزبوونی پشت پێویستە

 

– ناوە ناوە بۆخۆت یان داوا لەیەکێک بکە پشتت بشێلێت

– کاتێک دەڕۆیت بەڕێگادا پشتت خوار ڕامەگرە و با ڕێک بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین