عیراق جەژنی سوپا دوادەخات



دەستەی ئەركانی سوپای عیراق، نمایشی سوپای عیراق كە وابڕیار بوو لە 6ی كانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەهۆی ڕێكارەكانی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی 25 لە پارێزگای بەسرە كە هاوكات دەبێت، دوادەخات.


بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن دەستەی ئەركانی سوپای عیراقەوە لە 17ی كانوونی یەكەمی 2022 دەركراوە”دواخستنی نمایشی سەربازی كە وابڕیار بوو لە شەشی كانوونی دووەمی داهاتوو بەبۆنەی یادی جەژنی دامەزراندنی سوپای عیراق سازبكرێت، بۆ كاتێكی تر دوادەخرێت، بەهۆی هاوكاتبوونی لەگەڵ وادەی چالاكییەكانی جامی كەنداوی 25 كە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت”.

پارێزگای بەسرە لە 6ی كانوونی دووەمی داهاتووەوە، میوانداریی پاڵەوانیتی جامی كەنداو دەكات بە بەشداریی 7 هەڵبژاردە، یارییەكانیش لە هەردوو یاریگای جەزع نەخڵە و مینا بەڕێوەدەچن.

داواكاری گشتی چاوپێكەوتنی میدیاكانی لەگەڵ كەسوكاری كوژراو قەدەغەكرد
پێشت داواكاری گشتی چاوپێكەوتنی میدیاكانی لەگەڵ كەسوكاری كوژراو قەدەغەكرد
كەركوك یەك شەممەی و دوو شەممەی داهاتوو دەكاتە پشوو
دواتر كەركوك یەك شەممەی و دوو شەممەی داهاتوو دەكاتە پشوو
ەیوەندیدار