ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە، ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لەكۆگاكانی هەڵگرتنی سندوقی دەنگدان لە بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری كەلوپەلەكانی كۆمسیۆن سوتان، بەلام تونرا سندوقەكان ببرێنە دەرەوەی ئاگرەكە.

بەپێی ئەو وێنانەی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردۆتەوە، ئاگرەكە لە بەشێكی كۆگاكە كەوتۆتەوە، بەڵام ئەو كۆگایەی سندوقەكانی تێدابوون نەسوتاوە و تونراوە لەكاتی ئاگركەوتنەوەكەدا سندوقەكان بەسەلامەتی ببرێنە دەرەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاندبوو، كە ئەو كۆگایەی ئاگری تێبەربووە سندوقی دەنگدانی تایبەتی روسافەی لێ‌ هەڵگیراوە و سەرجەم سندوقەكان سووتاون.

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین