“ئاوی نێو بوتڵە پلاستیکییەکان جێی مەترسییە”



 

لێکۆڵینەوەیەک مەترسییەکی تەندروستی ئاشکرا دەکات کە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی نێو بوتڵی پلاستیکییەوە دێتە ئارا.

 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەو ئاوەی لەناو بوتڵی پلاستیکدایە، دەتوانێت سەدان هەزار گەردیلەی پلاستیکی بچووکی تێکەڵ بێت، کە مەترسیدارە بۆ دۆخی تەندروستی کەسەکان.

 

لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەر لیترێک ئاو بە تێکڕای ٢٤٠ هەزار گەردیلەی ماددە پلاستیکیەکە لەخۆدەگرێت، کە ئاوەکەی تێدا هەڵگیراوە.

 

کاریگەرییە تەندروستییەکانی بەرکەوتنی مرۆڤ بە ماددە کیمیاییەکانی ناو پلاستیک بریتین لە: تێکچوونی کۆئەندامی دەمار، کەمبوونەوەی توانای منداڵبوون، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، تێکچوونی کارکردنی هۆرمۆنەکان، هەروەها شێرپەنجەی جگەر و سییەکان.

 

لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا ڕۆژانە نانۆپلاستیک بەکاردەهێنرێت، نیگەرانییەکانی شارەزایانی تەندروستیش لەمبارەیەوە ڕوو لە زیادبوونن، چونکە گەردیلەی نیو ماددە پلاستیکییەکان دەتوانن زۆر ئاسان بگەنە خوێن و خانەکان.

20 وێنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق
پێشت 20 وێنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق
ئایا عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان؟
دواتر ئایا عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان؟
ەیوەندیدار