وەزارەتی کشتوکاڵ: لە بەرھەمھێنانی ھێلکە و مریشك گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و زیاتریش



وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمھێنانی ھێلکە و مریشک گەیشتووتە ئاستێک نیوەی بەرھەمەکەی لە بازاڕ زیادە و وتەبێژی وەزارەتەكە دەڵێت: “ئامادەکاری بۆ ھەناردەکردنی ھێلکە و مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان دەکرێت”.

ھیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، ئێمە لە بەرھەمھێنانی ھێلکە و گوشتی سپی گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و زیاتریش، چونکە بازاڕی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە 7 ھەزار کارتۆن ھێلکەیە، بەڵام بەرھەمی ڕۆژانەی کێڵگەکان ڕۆژانە 14 ھەزار کارتۆنە، واتە 7 ھەزار کارتۆن زیادە لە بازاڕ و پێویستی بە ھەناردەکردنە.

دەشڵێت: ساڵانە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ١٤٧ ھەزار تۆن گوشتی سپی ھەیە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرھەمی ساڵانەی گوشتی سپی دەگاتە ٢٨٥ ھەزار تۆن، واتە ساڵانە ١٣٥ ھەزار تۆن گوشتی سپی زیادە لە بازاڕی ناوخۆیی و دەگاتە ٤٥%ی گوشتی بەرھەمھێنراو، لەسەرتاسەری ھەرێمی کورستان.

جەختیشی كردۆتەوە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان یەک ھەزار و ٥٣٥ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی مریشکی گوشت ھەیە، بەشێکی بەرھەمی ھێلکە و مریشکی کوردستان دەچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق، پلانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەوەیە بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆ پەیدا بکەین، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی ھێلکە و مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی کەنداو، ھەروەھا ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆ لە ھێلکە و مریشک زیاد بکرێت بۆ بازاڕەکانی دیکەی عێراق.

لە ئێستادا كیلۆیەك گۆشتی مریشكی زیندوو بە نزیكەی 3 هەزار دینارە و لە بۆنە و جەژنەكان و كاتی سەیراندا دەگاتە زیاتر لە 4 هەزار دینار، هاوكات 4 بۆ 5 هێلكە بە هەزار دینارە لەكاتێكدا لە دوو ساڵی ڕابردوودا 8 هێلكە بە هەزار دینار بوو.

 

حاكم قادر: قەوارەی ھەرێم دەستكەوتێكی یاساییە و پێوستە پارێزگاری لێبكەین
پێشت حاكم قادر: قەوارەی ھەرێم دەستكەوتێكی یاساییە و پێوستە پارێزگاری لێبكەین
یاسین مەحمود بۆ عەلی قەرەداغی: هەڵبژاردنتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان
دواتر یاسین مەحمود بۆ عەلی قەرەداغی: هەڵبژاردنتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان
ەیوەندیدار