چا و قاوە نییە… خواردنەوەیەک ددانەکانت لەناو دەبات



بۆ ئەوەی ددانەکانت گەشاوە بن، پێویستە بە وردی بیر لەوە بکەیتەوە کە چی دەخۆیت و چی دەخۆیتەوە، هەرچەندە زۆرجار چا و قاوە تۆمەتبارن بە زەردبوون و داخورانی دادنەکان، بەڵام خواردنەوەی دیکەش هەن کە زیان بە ددان دەگەیەنن و بەشدارن لە زوو زەردبوونیان.

 

پزیشکی ددان د.خالید قاسم ڕایدەگەیەنێت، گیراوەی ئاو و لیمۆ، سەرەڕای تایبەتمەندییە نایابەکانی لەڕووی دواخستنی پیریی و بەهێزکردنی بەرگری لەش، زیانی گەورە بە ددانەکان دەگەیەنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە وریا بین لەکاتی خواردنەوەی ئاو لەگەڵ لیمۆدا، کە شێوازێکی نوێی خواردنەوەیە، ترشێکی زۆری تێدایە و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مینای ددانەکان.

 

لە لایەکی دیکە، لە ڕاپۆرتێکی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاوی لیمۆ دەتوانێت تایبەتمەندی دژە پیربوونی هەبێت، یارمەتی بەرزکردنەوەی توانای ڕیخۆڵە دەدات و بەم شێوەیە پرۆسەی هەرسکردن باشتر دەکات، ئەمەش ڕەوایەتی دەدات بە داواکاری خەڵک بۆ خواردنەوەی بە بەردەوامی.

 

د. قاسم دەشڵێت: ئاوی لیمۆ زۆر ترشە و دەتوانێت مینای ددانەکان بشێوێنێت، ئەمەش وا دەکات ددانەکانت بەرەوڕووی نەخۆشییەکانی پووک ببنەوە و بە تێپەڕبوونی کات داخورێن.

پێنج سوودی ئاژەڵە ماڵیەکان لە ژیانی مرۆڤدا بزانە
پێشت پێنج سوودی ئاژەڵە ماڵیەکان لە ژیانی مرۆڤدا بزانە
یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
دواتر یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
ەیوەندیدار