نرخی بەنزین دادەبەزێت


لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای خەڵک ڕایگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەر سێ جۆرەکەی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك ٢٥ دینار دادەبەزێت، بەپێی توانا هەوڵدەدەین نرخەکەی زیاتر داببەزینین.

بەهمەن شێخ قادر، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین ڕایگەیاند بەرهەمی ناوخۆ زۆرە و خواست لەسەری کەمە، هاوکات بەنزینە ٧٥٠ دینارییەکەی ناوخۆ کوالیتی باشتر بووە بەراورد بە پێشتر خواستی هاووڵاتییان لەسەری زیادی کردووە کە لە ٥ بۆ ٦ بەنزینخانەی ناو شاری سلێمانی دەفرۆشرێت.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی لیتریک بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٠٠ دینارەوە دەبێتە 875 دینار، موحەسەن لە ١١٢٥ دینارەوە دەبێتە ١١٠٠ دینار و نرخی بەنزینی سوپەر کە ١٢٧٥ دینارە دەبێتە ١٢٥٠.

 

ساڵی رابردوو  13 کەس بە “مین”  گیانیان لەدەستداوە
پێشت ساڵی رابردوو  13 کەس بە “مین”  گیانیان لەدەستداوە
کەشناسی دەڵێت درەنگانی شەو کەشوهەوا دەگۆڕێت
دواتر کەشناسی دەڵێت درەنگانی شەو کەشوهەوا دەگۆڕێت
پەیوەندیدار