تورکیا بۆردومانی شارباژێڕ و باڵەکایەتی کرد



کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری پشدەری بە سەختی بۆردوومان کردووە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت، لە لێدوانێکدا بۆ خەڵک ڕایگەیاند، ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کراوە چیای گەنەماوییەی پشت گوندی زێوکە بووە، بەرامبەر گوندی شێنێ لە سنوری پشدەرە.

ڕاشیگەیاند، بۆردومانەکە کیلۆمەترێک لە گەڵاڵەوە دوورە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەیە، ئەویش بەهۆی پارچەی ئەو بۆمبانەوە بووە، کە بەرەو ناوچەکە ئاڕاستە کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانی بناری قەندیلی کرد، و ئێوارەی ئەمڕۆش بە فڕۆکە سنووری باڵەکایەتی بۆردومانکرا،

ئەو شوێنانەی بۆردوومانکراون هەریەک لە گوندەکانی (چنێران و کنێران)ـن لە سنووری وەرتێ و وەسان لە سنووری باڵەیانی سەر بە شارۆچکەی چۆمان لە باڵەکایەتییە و هەر دوو ناوچەکەش شوێنێکی ئاوەدانییە و دانیشتوانی تێدا نیشتەجێیە.

ماددەكانی بەشەخۆراك و بڕی هەر كەسێك دیاری كرا
پێشت ماددەكانی بەشەخۆراك و بڕی هەر كەسێك دیاری كرا
مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە؟<br>ڕۆژمێری 1996 لە 2024دا دووبارە دەبێتەوە
دواتر مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە؟<br>ڕۆژمێری 1996 لە 2024دا دووبارە دەبێتەوە
ەیوەندیدار