پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ چەند ڕۆژە؟


بەپێی خشتەی ڕۆژمێری ئەمساڵ كە لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، ئەمساڵ ٢٤ ڕۆژی بە فەرمی وەك پشوو دیاری كراوە.

بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ ٢٤ ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە، لە مانگی کانوونی دووەم، یەكەمین ڕۆژ پشوو بوو، بەڵام مانگی شوبات هیچ پشوویەكی فەرمی نییە، لە مانگی ئادار شەش ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە، بریتین لە پێنجی ئادار کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی راپەڕینی هەرێمی كوردستان.

هاوکات لە پشووەكانی مانگی ئادار ١١ی ئادار ڕۆژی ڕاگەیاندنی رێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠، ڕۆژی ١٤ ئادار پشووی فەرمییە كە ڕۆژی لە دایكبوونی بارزانیی نەمرە، لەگەڵ سێ‌ ڕۆژی نەورۆز ٢١، ٢٢ و ٢٣ ئادارن كراوەتە پشوو.

لە مانگی نیسان حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە كە یەكی نیسان سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، نۆی نیسان ڕۆژی ئازادكردنی عێراق و ڕوخانی ڕژێمی بەعسە، لەگەڵ چوار ڕۆژ لە جەژنی رەمەزان، ٢٤ی نیسان سەری ساڵی ئێزیدییەكانە.

بەپێی خشتەكە لە مانگی ئایار یەك ڕۆژ پشوو هەیە كە بریتییە لە یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، لە مانگی حوزەیران كە دەكاتە مانگی شەش، چوار ڕۆژ پشوو هەیە كە جەژنی قوربانە، لە مانگی حەوت سێ‌ ڕۆژ پشوو هەیە كە بریتین لە حەوتی تەمموز کە سەری ساڵی كۆچییە، ١٤ی تەمموز ڕاگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراقە و ١٦ی تەمموز ڕۆژی عاشوورایە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی خشتەی پشووەكان، لە مانگی ئاب هیچ پشوویەك نییە و لە مانگی  ئەیلوول، یەك ڕۆژ پشوو هەیە لە ١٥ی ئەیلوول کە دەکاتە ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام.

لە سێ مانگی کۆتای ساڵ چەند ڕۆژێک پشوو هەیە، کە لە مانگی تشرینی یەكەم ڕۆژێك پشوو هەیە و ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراقە، لە مانگی ١١ تشرینی دووەم، هیچ پشوویەك نییە و لە مانگی ١٢ كانوونی یەكەم لە ٢٥ هەمان مانگ پشووە كە ڕۆژی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیحە.

عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە
پێشت عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە
چ هەڵەیەک لە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت؟
دواتر چ هەڵەیەک لە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت؟
پەیوەندیدار