خەڵک زانیاری نوێ لەسەر نرخی دۆلار بڵاودەکاتەوە



نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد و بە ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دینار، لە کاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

چاوەڕێ دەکرا لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بەهای دۆلاری دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار تۆمار بکات، بەڵام نرخی دۆلار دیار نییە کە ڕوو لە نزمی دەکات یاخود نا.

دۆلارفرۆشێک لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای (خەڵک) ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ نرخی دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقییە، تا ڕادەیەک نرخی دۆلار وەستاوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیار بوو کە بانکی ناوەندی لە ساڵی نویدا دۆلار نەخاتە بازاڕەوە و سەرجەم مامەڵەکان بکات بە دینار، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێک دەبێت کە بانکی ناوەندی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی نرخەکەی، لە کاتێکدا دۆلار نەخاتە بازاڕەوە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە”.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، “جاران بانکی ناوەندی ٢٢ ملیۆن دۆلاری نەقدی دەخستەبازاڕەوە و بڕێکی کەم لە نرخەکەی دادەبەزی، بەڵام ئێستا ١٦ ملیۆن دەخاتە بازاڕەوە و نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت، چونکە خەڵک مامەڵەیەکی زۆر بە دۆلار ئەنجامنادەن و چاوەڕێی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دەکەن”.

وتیشی، “هەواڵەکان و ڕەوشی سیاسی زیاتر لە هەر هۆکارێکی دیکە کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار هەیە، بۆ نموونە نرخی دۆلار دوێنێ ١٥٢ هەزار بوو، بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی نرخەکەی بۆ زیاتر لە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە”.

هاوکات لە ئێستادا بەهۆی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و وەڵامدانەوەی مەترسی نا سەقامگیری ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئارادایە و هاووڵاتییانی نیگەران کردووە.

کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە عێراق دەهێنرێت
پێشت کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە عێراق دەهێنرێت
تەقینەوەی غازی ماڵێک قوربانی لێکەوتەوە
دواتر تەقینەوەی غازی ماڵێک قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار