ڕێـنـمـایی هاتووچۆ بـۆ شـۆفێـران لەکاتی باران باریندا


 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاودەكاتەوە تاوەكو لەكاتی باران باریندا بە وریاییەوە شۆفێری بكەن و جەختیشدەكاتەوە، خێرایی كەم بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەکەشی باراناوی لەکاتی “تەم و مژ” دا پـێـویسـتـە شۆفێر بە شێوەیەکـی بـەرپرسیارانە ئۆتۆمبێل بەکاربهێنێت بـۆ ئەوەی بەدووربـێت لە کـارەسـات و ڕووداوی نەخوازراو.

ڕاشیگەیاندووە، هـەمیشە لایتە نزماکـانت داگیرسێنە، هەوڵبدە خـۆت بـە دوور بگرە لە بەکارهێنانی لایـتـی بـەرز ( فـول_لایـت) و پـێویسـتـە زۆر بـە وریـایـیەوە شـۆفـێـری بـکـەیـت و خێراییـەکەت کەمبکەیتەوە بۆ خوار ڕێگـەپێدانی یاسایی بەتایبەت لە پێچەکاندا .

ڕوونیشی كردۆتەوە، زۆر گـرنـگـی بـە سـیـسـتـمی بـرێـک بدەن و لە کاتی شۆفێری مۆبایل و کەرەستەکانی پەیوەندی کردن بەکارمەهێنن.

جەختیشی كردۆتەوە، شۆفێران پێویستە لەسەریان گرنگی بە ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێل بدەن تاوەكو لە ڕووداوی لەناكاو بەدووربن.

 

نرخی خۆراك بەڕێژەی 10% دابەزیوە
پێشت نرخی خۆراك بەڕێژەی 10% دابەزیوە
لەسەر دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركرا
دواتر لەسەر دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركرا
پەیوەندیدار