لە ئۆكرایناش كارەبا دەبێت بە مۆلیدە



دینیس شمیهال، سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە نزیكەی 17 هەزار موەلیدەی پیشەسازییە بۆ دابینكردنی وزە، تا بتوانێت وەرزی زستان تێبپەڕێنێت.

شمیهال ڕایگەیاند:”كۆمپانیاكانی ئۆكراینا 500 هەزار موەلیدەی وزەى بە توانایەكی كەم هاوردەكردووە، بەڵام پێویستە نزیكەی 17 هەزار موەلیدەی پیشەسازی بەهێز بۆ تێپەڕاندنی وەرزی زستان هاوردە بكات”.

ئاژانسی ئینتەر فاكسی ڕووسی لە زاری شمیهال لە كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردووی حكومەتی ئۆكراینا، بڵاویكردەوە”كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكانی ئۆكراینا، 500 هەزار موەلیدەیان هاوردەكردووە كە توانایەكی نزمییان هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا پێویستمان بە نزیكەی 17 هەزار موەلیدەی پیشەسازی بەهێز هەیە بۆ تێپەڕاندنی وەرزی زستان”.

سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا هیوای خواستووە، بەشێك لە پێداویستییەكانیان بە پاڵپشتی وڵاتە هاوبەشەكانی وڵاتەكەی، پڕبكرێتەوە.

 

تایلەند؛ بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن
پێشت تایلەند؛ بەهۆی نقوم بوونی كەشتییەكەیان 31 دەریاوان بێسەروشوێنن
حاكم قادر: هەر حزبێك بە تەنها بچێتە بەغدا هەڵەیەكی كوشندە دەكات
دواتر حاكم قادر: هەر حزبێك بە تەنها بچێتە بەغدا هەڵەیەكی كوشندە دەكات
ەیوەندیدار