کەشناسی: بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، پاشان لە درەنگانی شەودا بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکەی دێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر.

لە درەنگانی شەودا لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفربارینى کەم دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنووریەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ڕێژەی جیاواز هەیە.

خێراى با لەسەرخۆ دەبێت، بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تـــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

هاوکات ڕۆژی هەینی، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات.

لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت، لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت، پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی.

دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران
پێشت دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەڵبژێردرا
دواتر سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەڵبژێردرا
ەیوەندیدار