پشتەماڵەكەی دایان بەسەر شانی مێسیدا هەرادەنێتەوە



ئەو پشتەماڵە خەلیجییەی دایان بەسەر شانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەكاتی وەرگرتنی جامی جیهانی هەرادەنێتەوە، لەلایەن هەندێكەوە بە دیمەنێكی پڕ لە “شەرمەزاریی” و هەندێكی تريش بە “شۆردنەوەی وەرزشی” وەسفى دەكەن .


شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر “عەبایەكی ڕەشی” دا بەسەر شانی مێسی، تا پێوەی جامی جیهان بەرزبكاتەوە.

گاری لینكەر یەكێك لە ئەفسانەكانی تۆپی پێی ئینگلیز و پێشكەشكاری بەرنامەیەكی وەرزشی بەناوبانگ، ڕەخنەی لە فیفا گرت، بەو هۆیەی لیۆنێل مێسی ناچاركرد، تا پشتەماڵەكە بپۆشێت لەكاتی بەرزكردنەوەی جامی جیهانی.

ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەریتانی لە زاری لینیكەرەوە بڵاویكردەوە”ئەو ساتە ئەفسوناوییە، شەرمەزارییە بەوشێوەیە مێسی و درێسی ئەرجەنتینیان شاردەوە”.

لای خۆیەوە، بابلۆ زابالیتا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پرسیاری كردبوو:”بۆچی؟..هۆكارێك نییە بۆ ئەو كارە”.

هەر لەوبارەیەوە باستیان شڤانشتایگەر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پێشووی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە:”لەوبڕوایەدام كارێكی باش نەبوو، كاتێكی زۆری لە یاریزانەكە برد، تۆ یاریی تۆپی پێ‌ دەكەیت و دەبوو جامەكە بە درێسی وڵاتەكەتەوە بەرزبكەیتەوە، لەوبڕوایەدا نییم ئەویش دڵخۆش بوبێت، جامی جیهانی سەركەوتوو نەبوو”.

 

 

 

داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكراكرا
پێشت داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكراكرا
پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
دواتر پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد دوو فەرمانی گرتنی هەبووە
ەیوەندیدار