نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


بەگوێرەی دەرخستەی  بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەم نرخەش  بەراورد بەنرخی دوێنێ بۆهەر بەرمیلێک نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرز بووەتەوە.

هاوکات، ڕوسیا هەناردەکردنی نەوتی بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمکردووەتەوە و بەم جۆرەش کۆی گشتی کەمکردنەوەی هەناردەی ڕۆژانەی نەوت لە جیهاندا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل.

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری هەناردەی نەوت، کە ڕێژەکەی زیاترە لە ملیۆنێک بەرمیلی دیکە لە ڕۆژێکدا.

یەدەگی نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ١٤٥ ملیار بەرمیل بووە، بەتێكڕای داهاتی ١١ ترلیۆن دۆلارە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی دووەمی لە ڕیزبەندییەکەدا وەرگرتووە.

شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان مانیان گرتووە
پێشت شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان مانیان گرتووە
سێ ڕۆژە هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ناڕەزایەتییەکانی خەلەکانەوە
دواتر سێ ڕۆژە هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ناڕەزایەتییەکانی خەلەکانەوە
پەیوەندیدار