ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای BYD بوونەتە بەڵا بۆ تێسلا



ئەگەرچی (تێسلا) بە درێژایی ساڵەکە پلەی یەکەمی لە لیستی باشترین فرۆشتن پاراست، بەڵام کۆمپانیای (BYD) چینی توانی لە ماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا کێبڕکێیەکی سەختی ڕکابەرە ئەمریکییەکەی (تێسلا) بکات و بەرزترین ئاستی فرۆش بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا تۆمار بکات.

 

کۆمپانیای BYD کە لە سەرەتادا وەک کۆمپانیایەکی سادەی بەرهەمهێنەری پاتری دەستیبەکار کرد، ئێستا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد.

 

بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک… ئاستی بەرهەمهێنانی BYD، لە تێسلا زیاترە

کۆمپانیای BYD (کورتکراوەی “Build Your Dreams” ە، لە ساڵی 1995 لە شاری (شنژن) لە باشووری چین دامەزراوە، کە زۆرێک لە گروپە تەکنەلۆژییەکان لە نێوانیاندا (هواوی و تێنسێنت) بارەگای سەرەکییان هەیە.

 

کۆمپانیاکە کە سەرەتا تایبەت بوو بە دیزاین و بەرهەمهێنانی پاتری، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە چالاکییەکانی هەمەچەشن کردووە بۆ بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل.

 

کۆمپانیای BYD هاوکارییەکی زۆری پێشکەشی شاری شنژن کردووە، بەجۆرێک پاسە گشتیەکانی ئەو شارەی لە ساڵی ٢٠١٧دا گۆڕی بۆ پاسی تەواو کارەبایی، ئەمەش هەنگاوەکانی کۆمپانیاکەی لەم بوارەدا خێراتر و بەهادارترکرد.

 

شرۆڤەکار تو لو لە کۆمپانیای تایبەتمەند سینۆ ئۆتۆ ئینسایتس کە بنکەکەی لە پەکینە لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، چین “پێش هەموو وڵاتانی دیکە بیری لەبە کارەباییکردنی بواری گواستنەوەی گشتی کردووەتەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لەم ئەزموونە BYD توانی فێربێت”.

 

کۆمپانیا چینییەکە، لە ئێستادا پاتری بۆ بەرهەمهێنەرە گەورەکانی جیهان دابین دەکات کە بریتین لە تێسلا، بی ئێم دەبلیو، مێرسیدس و ئۆدی.

 

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای BYD بووە یەکەم بەرهەمهێنەر لە جیهاندا بە بەرهەمهێنانی ٥ ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

 

هاندانەکانی حکومەت بۆ ئەوانەی ئارەزووی کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکەن، بووەتە هۆی زیادبوونی فرۆش، ئەم هاندانانەش زیاتر گونجاوی بۆ ئاستی بەرهەم و فرۆش بۆ BYD زیادکردووە.

 

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی چین تەنها بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، یارمەتی و کەمکردنەوەی باجی بەبڕی  زیاتر لە ٢٠٠ ملیار یوان (٢٨.١٦ ملیار دۆلار) خەمڵاند، ئەم پشتگیرییە بووەتە هۆی ئەوەی کۆمپانیا چینییەکان سوودێکی باش ببینن.

 

یەکێتی ئەوروپا کە نیگەرانە لە گەشەی بەهێزی براندە چینییەکان لە بازاڕەکەیدا بەرامبەر کۆمپانیا ئەوروپییەکان، لە مانگی ئەیلولدا بە گومانی ڕکابەری نادادپەروەرانە لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد.

 

کۆمپانیای BYD کە پێشتر لە ئەوروپا بە پاسە کارەباییەکانی ناسرابوو، لە میانی پێشانگای ئۆتۆمبێلی پاریسدا هەڵمەتێکی بەرفراوانی بانگەشەی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دەستپێکرد.

 

ئەم براندە لە هەمان ساڵدا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزینی وەستاند، ئێستاش تەنها گرنگی بە مۆدێلی هایبرید و کارەبایی دەدات.

مانگی ڕابردوو دروستکردنی یەکەم کارگەی ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئەوروپا بە تایبەتی لە هەنگاریا ڕاگەیاند.

 

ئێستا هەنگاریا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بەرهەمهێنەری سەرەکی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لە پلەی دووەمی ئەوروپا دێت لە دوای ئەڵمانیا، کارگەیەکی گەورەی هەیە کە لەلایەن گروپێکی چینی بەناوی CATL پلانی بۆ دانراوە.

 

هەڵکشانی ئاستی فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیای BYD  لە کاتێکدایە، کە ئیلۆن ماسک، سەرۆکی تێسلا، لە ساڵی ٢٠١١ گاڵتەی بە کۆمپانیای BYD کرد و وتی؛ تەنها بەرهەمهێنەرێکی بچووکی ناوخۆیین، “نەک” ڕکابەرێکی ڕاستەقینە.

 

 

سێ ڕۆژە هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ناڕەزایەتییەکانی خەلەکانەوە
پێشت سێ ڕۆژە هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ناڕەزایەتییەکانی خەلەکانەوە
کاتی نمایشکردنی گالاکسیS24 ئاشکرا کرا
دواتر کاتی نمایشکردنی گالاکسیS24 ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار