خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە



سەرلەنوێ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی دانیشتووانی ناحیەی خەلەکان سەر بە قەزای دوکان دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی خەلەکان خۆپیشاندانیان دەستیپێکردەوە و ڕێگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکانیان لە نێوان دوکان و ڕانیە داخست.

خۆپیشاندانەکە لە دوێنیوە دەستیپێکردووە و تێیدا هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە داوای چاککردنی ڕێگەوبانەکان و چارەسەرکردنی گرفتی کەمیی کارەبا دەکەن.

دانیشووانی گوندەکانی خەلەکان خێمەیان هەڵداوە و شەوی ڕابردووش لەسەر ڕێگەکە مانەوە و جەختیش دەکەنەوە کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکەیان نەهێنن.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی حکومیی بەدەنگ داواکاریی ئەو هاووڵاتییانەوە نەچوون.

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا
پێشت نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا
لیرەی تورکی ٤٨.١٪ی بەهاکەی لەدەستداوە
دواتر لیرەی تورکی ٤٨.١٪ی بەهاکەی لەدەستداوە
ەیوەندیدار