بەهێ.. میوە تایبەتەکە


کورد دەڵێت؛ بەهێ بە تێری و سێو بە برسێتی.

بەهێ، میوەیەکی پتەوی ڕەنگ زەردە کە بەباڵای دارێکی جوانا زناوە و گەڵاکەی وەک کل بۆ چاو دەرمانەو گوڵەکەشی مێشک بەهێز دەکات.

خواردنی بەهێ دڵ بەهێز دەکات، ڕەنگ و ڕووی مرۆڤ جوان دەکات.

وتراوە، بەهێ بە تێری و سێو بب برسێتی؛ بۆیە باشترە بەهێ لەسەر تێری بخورێت، چونکە خۆراک ئەزمکەرێکی ناوازەیە.

بەهێ تینوێتی دەشکێنێت و گەدە بەهێز دەکات، باشتر وایە بەدەست لەتبکرێت نەک بە چەقۆ، چونکە کاریگەری ماددەی ئاسن لەسەری تامەکەی دەبات.

دەوترێت، ئافرەتانی دووگیان لەسێیەم مانگی دووگیانیاندا گەر بەردەوام بن لەسەر خواردنی بەهێ پێستی منداڵەکەیان جوان و گەشاوە دەبێت.

مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
پێشت مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
سندوقی رەشی نێو فڕۆکە چ رەنگێکە؟
دواتر سندوقی رەشی نێو فڕۆکە چ رەنگێکە؟
پەیوەندیدار