ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كامیرای HUAWEI P20 Pro باشترین بژاردەیە بۆ وێنەگرتنی خوانەكانی رەمەزان

ئەگەر پرسیارمان لێبكەن یەكەم كار چیە كە زۆربەی خەڵك دەیكەن پێش نان خواردن و چێژ وەرگرتن لەو خواردنانەی كە خوانەكە دەڕازێنەوە ؟ بێگومان وەڵامەكە وێنەگرتنە یان تۆماركردنی ڤیدیۆیەكی كورتە ئەم كارەش لەمانگی رەمەزان بەردەوامە ، بەتایبەتی كە پەیوەندی نێوان هونەری وێنەگرتن یان تۆماركردنی ڤیدیۆ تەنها گرتنی دیمەنێكی جوانی خواردنەكە نیە بەڵكو ئێستا جەخت لەسەر فاكتەرەكانی لێهاتوویی و سەرنجراكێشی لەخواردنەكان دەكرێت ، بۆ ئەوەی چێژەكە سەرنجراكێشتر بێت لە رێی زوومی كامیراوە .

گرنگترین فاكتەر كە یارمەتی هەوادارانی وێنەگرتنی خوانەكان دەدات و بڵاوكردنەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كامیاری مۆبایلەكانە ، كەزامنكردنی وێنەی جوان و كوالیتی بەرز و روون و ناوازە ، كامیرای مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كوالیتی بەرز بەوێنەكان دەبەخشێت ، ئەم كامیرایەش دوو تایبەتمەندی تری هەیە كە بریتین لە وێنەگرتنی یەكبەدوای یەكی زۆر هێواش super slow-motion video و تایبەتمەندی وێنەگرتنی خێرا ultra-snapshot .

ئەگەر توزێك خوێ یان بیبەر بەسەر قاپێكی رۆژوو شكاندن دابكەیت یان شەكراو بەسەر كونافە دابكەیت ئەوە تایبەتمەندی وێنەگرتنی یەكبەدوای یەكی زۆر هێواش لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro وردەكاریەكان دەگرێت كەبەچاو نابینرێت بەهۆی خێرایەكەی كەدەگاتە 960 چوارچێوە لەچركەیەكدا ، كەزیاترە لەخێرایی كامیرای مۆبایلەكانی دیكە بەچوارئەوەندە كەخێراییان 240 چوارچێوەیە لەچركەیكدا، بەمەش هەموو وردەكاریەكانی ئامادەكاری خواردنەكە لەپێكهاتەكان و كۆتایی بە پێداكردنی گیراوەكان ، كەوا لەكامیرا دەكات ببێتە ئامرازێكی نمونەیی بۆ گواستنەوەی چێژ ، بەڵام تایبەتمەندی وێنەگرتنی خێرا وادەكات وێنەكە بە 0.3 چركە بگیرێت كەدەبێتە هۆی ئەوەی هیچ چركەیەكی جیهانی چێژی نایاب لەمڕۆ بەدواوە لەدەست بدەیت .

تایبەتمەندی وێنەگرتنی یەكبەدوای یەكی زۆر هێواش نمونەیە بۆ تۆماركردنی هەنگاوەكانی ئامادەكردنی خواردنەكان لە قۆناغی ئامادەكردنەوە تا پێشكەشكردنی لەسەر خوان ، ئەوەش ئاسانكاری دەكات بۆ پەیرەوكردنی هەنگاوەكانی دایكان لەئامادەكردنی خواردنە بەچێژەكان ، لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیە پێشكەوتووە ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لێهاتووییتان لە وێنەگرتن بۆ ئەوەی خۆشەویستانتان لە خزم و هاوڕێیان رابكێشن بۆ بەشداربوون لە خوانی بەربانگ و پارشێو .

نایابی وێنەگرتنی مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لەگەڵ بەرنامەی (لەزێر بەنرختر) لەمانگی رەمەزانی پیرۆز
هواوی لەمانگی رەمەزانی ئەمساڵ هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی(لەزێڕ بەنرختر) كەبۆ وەرزی سێیەم لەسەریەك لەكەناڵەكانی ناوچەكە پەخش دەكرێت ، چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەستێرەكان ئەنجام دەدات و تیایدا تیشك دەخاتە سەر ژیانی رۆژانەیان ، ئەم بەرنامەیە بەوە ناسراوە كەچەند دیمەنێكی بە كامیرای HUAWEI P20 Pro گیراوە كەیەكەم بەرنامەیە لەناوچەكە بەم شێوازە وێنەی گیراوە ، ئامادەكارانی ئەم بەرنامەیە سوودیان لە تواناكانی زوومی لایكای سیانی بە كوالیتی 40 میگاپیكسل كەپشت بە تكەنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد دەبەستێت و تواناكانی وێنەگرتنی شەوانە لەگەڵ تایبەتمەندی نزیككردنەوەی 5X لەگەڵ تایبەتمەندی روناكی بەشێوەی 3D لە وێنەی سێلفیدا بۆ ئەوەی بگەین بەبەرزترین ئاست لە وردەكاری و روونی و رەنگی درەوشاوە .

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٨ هاکی ئۆتۆمبێل کەمترین شۆفێر زانیاری لە بارەیەوە هەیە

خێزان
ئۆتۆمبێلەکانیش هەروەک شتەکانی دیکە تەکنیک و ئەتەکێتی خۆی هەیە. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفێران.

دەتوانیت بە ماسیحەی بچووک و کەمێک تەڕکردنی ئەو شوێنانە خاوێن بکەیتەوە کە مووی ئاژەڵی ماڵی پێوەیە.

بۆ ئەوەی شوێنی پەرداخی ئۆتۆمبێلەکەت پاک بێت پەرداخی سەفەری تێ بکە تاوەکوو پیسییەکەی پەرداخەکان بڵاو نەبێتەوە.

ئەگەر شوشەی پێشەوەی سەیارەکەت کەمێکی شکاوە پۆڵیشی بۆیەی نینۆکی لێبدە هەتاوەکوو چارەسەری دەکەیت.

بۆ ئەوەی لە زستاندا شوشەی ئۆتۆمبێلەکەت زیانی پێنەگات بەهۆی ئاوێنە پاککەرەوەکانەوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکەتت کوژاندەوە بەرزیان بکەرەوە.

ئەگەر لە دواتردا کارێکی گرنگت هەبوو نابێت پەلە بکەیت و تایەکان ڕویان لەلایەکی تر بێت چوونکە ئەم حاڵەتە چەندین ڕوداوی نەخوازراوی لێکەوتووەتەوە.

شوفێرەکانی بارهەڵگر شارەزاترینی ڕێگەکانن جگە لەوەی نابێت زۆر لە دوایان بمێنیتەوە لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەیان خاو کردەوە تۆش دەبێت وا بکەیت چوونکە ئەوان هەتا دوورییەکی زیاتر دەبینن و پێویست بە پەلە کردن ناکات.

بۆ ئەوەی وا دەربکەوێت ئۆتۆمبێلەکەت پۆڵیش کراوە و ڕەونەقێکی زیاتری هەبێت، ئەوا بە ڕون و پەڕۆ پاکی بکەوە و جوانتر دەبێت.

ئەگەر بیرت نەهاتەوە دەرگای دەرگای ئۆتۆمبێلەکەت داخستووە یان نا، ئەوا سویچەکە نزیک بکەوە لە مێشکت خۆکارانە بیرت دەکەوێتەوە دەرگاکەیت داخستووە یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

5 تایبەتمەندی لە زنجیرەی HUAWEI nova 3 بۆ دابینكردنی سێلفی ئەستێرەكان پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

لەگەڵ گۆڕانكاری لەشێوازی ژیانی نەوەی هەزارەی سێیەم ، وێنەكانی سێلفی بۆتە بەشێكی سەرەكی لەژیانی خەڵكدا ، بەكارهێنەرانی تازە ئامادەن بۆ پێشوازی لە داهێنانی تازەی كۆمپانیاكانی مۆبایل بۆ زامنكردنی باشترین وێنەی سێلفی ، لەم روانگەوە نەوەی سێیەمی لە مۆبایلەكانی هواوی وەك زنجیرەی HUAWEI nova 3 پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد موژدە دەدات بە دابینكردنی وێنەی جوان بەرەنگی نمونەیی و كراوە لەگەڵ وەرگرتنی وردەكاری دیمەنی دەوروبەری وێنەكە .

5 تایبەتمەندی داهێنەر كەوا لەمۆبایلی HUAWEI nova 3 دەكات پێویست بێت بۆ هەوادارانی وێنەی سێلفی :
زنجیرەی HUAWEI nova 3 دەبل كامیرای پێشەوەی هەیە (24 و 2 میگاپیكسل) بەزیرەكی دەستكردەوە
زنجیرەی HUAWEI nova 3 بەوە جیادەكرێتەوە كە دوو كامیرای پێشەوەی هەیە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد بەكوالیتی (24 و 2 میگاپیكسل) كەزامنی گرتنی جوانترین وێنەی سێلفیە ، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە لەیەكەم هەوڵدا وێنەیەكی سێلفی نمونەیی مسۆگەر دەكەیت بەهۆی گرتنی هەموو وردەكاریەكانی رووخسار و دیمەنەكانی دەوروبەر ، هەروەها فرەوانی زوومی كامیرای پێشەوە كە هەستیاری رەنگەكانی بە كوالیتی 2 میگاپیكسلە دەبێتە هۆكاری دابینكردنی كاریگەریەكانی بۆكێیەكی پیشەگەرانە و پاریزگاریكردن لە زانیاریەكان و وردەكاری تایبەت بە ناوەڕۆكی وێنەكە .

تایبەتمەندی ناسینەوەی دیمەنكان لە HUAWEI nova 3 پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد
بەدرێژایی ساڵانی رابردوو كامیرای مۆبایلەكان جەختی لەسەر رووخساری كەسەكان دەكردەوە لەگەڵ كەمێك بایەخدان بەوردەكاری و جیاوازی نێوان روخسار و لەشی كەسەكە و باگراوندی دیمەنەكە . بۆ چارسەركردنی ئەم كێشەیە هواوی تایبەتمەندی ناسینەوەی دیمەنەكانی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكردەوە خستە ناو هەردوو مۆبایلی HUAWEI nova 3 و HUAWEI nova 3i كە رێگا بەهەردوو مۆبایل دەدات ئاشنای زیاتر لە 200 سیناریۆ بێت لە 8 جۆردا : ئاسمانی شین و كەنارەكان و رووەك و شەو و نمایش و گوڵ و ژوور و شوێنە داخراوەكان و بەفر . هەروەها بەشیوەیەكی راستەوخۆ وێنەكان چاكدەكرێتەوە ، زنجیرەی HUAWEI nova 3 هەموو وردەكاریەكان وەردەگرێت بۆ دابینكردنی باشترین دیمەن بە باشترین تایبەتمەندی چاككردنی رەنگەكان .

باشترین تایبەتمەندی بەزیرەكی دەستكرد بۆ جوانی سروشتی
بەشێك لە وێنەگرتنی ئاسایی ئەزموونی بەكارهێنەری جوان و تەواوی نیە ، ئەگەر گەڕانێك لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكەین هەندێك كەس بەئاسانی دەدۆزیتەوە كە لەوێنەكان چاویان زۆر زەقە یان رووخسارین درێژ یان پان بووە بەتایبەتی ئەو وێنانەی كە گۆڕانكاری زۆری لەسەر كراوە .
بەئامانجی تێگەیشتنی داواكاری بەكارهێنەران و ئاگاداربوون لەروانگەیان بۆ جوانی سروشتی ، هواوی راپرسییەكی بۆ وێنەی سێلفی لەنێو بەكارهێنەرانیدا ئەنجامدا بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرێت بۆ باشتركردنی داتاكانی بەهێزكردنی جوانی سروشتی ، هەربۆیە زنجیرەی HUAWEI nova 3 چوار كامیرای پاڵپشت بە تواناكانی زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت بە دووری 35 ملم تایبەت بە وێنەی سێلفی ، باشترین تەكنەلۆژیا دابین دەكات بۆ بەدەستهێنانی باشترین وێنە ، داتاكانی بەهێزكردنی جوانی سروشتی بە زیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پلەدار بۆ پێست دابین دەكات ، كە بەكارهێنەر دەتوانێت باشترینیان هەڵبژێرێت بۆ وێنەی سێلفی و هەڵبژاردنی بنەماكانی جوانی سروشتی كەبەكارهێنەر پێی باشە .

دیمەنی پیشەگەرانە بە تەكنەلۆژیای HDR لە رووناكیەكی كەمدا
هەردەم رووناكی ئەگەر كەم بێت یان زۆر كێشەی بۆ وێنەگران دروستكردووە ، بەدرێژایی ماوەی رابردوو وێنەگران دەبوایە ئاگاداری بارودۆخی رووناكی بن ، تواناشیان سنوورداربوو بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ، بۆ چارسەركردنی ئەم كێشەیە هواوی رێگاچارەی لە زنجیرەی HUAWEI nova 3 داناوە كەپشت بە بەرنامە و بەشەكان دەبەستێت ، كە رێگا دەدات چەند پێوەرێك وەربگریت و كاركردن بەزیرەكی لەسەر چاككردنی ئەو روناكیەی بۆ هەر پۆلێك لەیەكەكانی پیكسل ، ئەوەش دەبێتە هۆكاری وەرگرتنی دیمەنی ناوازە بە تەكەنەلۆژیای HDR.

توانای پێشەنگ بە زیرەكی دەستكرد بۆ چارسەركردنی وێنەكان
كامیرای مۆبایلەكانی پێشوو كێشەی هەبوو لە وەرگرتنی سەرجەم وردەكاریەكان ، بەڵام كامیراكانی HUAWEI nova 3 توانای شیكردنەوەی سیما و وردەكاریەكانی هەیە كەلێوار و گۆشەكانی وێنەكە دەگرێتەوە دواتر بەشێوەیەكی راستەخۆ ئەم پێوەرانە چاكدەكاتەوە بۆ بەرهەمهێنانی وێنەیەك كە وردەكاریەنی بەروونی دەردەخات .
زنجیرەی HUAWEI nova ویستی بەكارهێنەری گەنج بەهەند وەردەگرێت بەتایبەتی هەوادارانی وێنەی سێلفی ، ئەم مۆبایلانە چەندین بەرنامە لەخۆدەگرێت كە كار بۆئەوە دەكەن ئەزموونێكی نایاب و گونجاو پێشكەش بكەن ، بێگومان هەردوو مۆبایلی HUAWEI nova 3 و HUAWEI nova 3i هەموو داواكاریەكانی بەكارهێنەر جێبەجێ دەكەن كە لەدوای مۆبایلێك دەگەڕن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان یان چێژ وەرگرتن لەیاریكردن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای SSC دەیەوێت بەربەستی خێرایی ٥٠٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر ببڕێت

خەڵک-

كۆمپانیای SSC كه‌ ناوه‌كه‌ی له‌ (Shelby Super Cars) ــەوە هاتووه‌ ساڵی 1998 دامه‌زراوه‌ و ساڵی 2004 یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی توانا به‌رزی خۆی به‌رهه‌مهێنا و دوای چه‌ند ساڵێك و ده‌ستكاریكردن و تیون كردنی ئۆتۆمبێله‌كه،‌ له‌ ساڵی 2007 ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ به‌ناوی Ultimate Aero بوو به‌ خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان و توانی بگات به‌ خێرایی 412 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێك كۆمپانیایه‌كه‌ ئۆتۆمبێلێكی تری تاقیكاری واتا Concept نمایش كرد و هه‌ر ئه‌وكات ئاشكرابوو كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دیسان نازناوه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیایه‌كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك مۆدێلێكی نوێی نمایش كر به‌ ناوی SSC Tuatara و به‌ وته‌ی دیزاینه‌ره‌كانی ده‌بێت به‌ خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان .

ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ واتا SSC Tuatara بزوێنه‌رێكی V8 ـی قەبارە 5.9 توین توربۆ چارج به‌كار ده‌هێنێت كه‌ توانای هه‌یه‌ هێزی 1350 HP به‌به‌كارهێنانی به‌نزینی ئۆكتان 92 و هێزی  1750 HP به‌ به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی جۆری E85 به‌رهەم بهێنێت.

بێگومان سوته‌مه‌نی جۆری E85 جۆرێكی تایبه‌تی سووته‌مه‌نیه‌ كه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی پێشبركێ و ئۆتۆمبێله‌ توانا به‌رزه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت و پێكهاته‌ی ئیثانۆڵی تیادا به‌كار ده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چانسی سووتانی نادرووست كه‌ لای خۆمان پێی ده‌گوترێت لێدانی بزوێنه‌ر یان لێدانی دیلکۆ.

زانیارییەکی تر كه‌ كۆمپانیایه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ و جێگای بایه‌خه،‌ هاوكۆلكه‌ی به‌رگری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ له‌ هه‌وادا (Ddrag Coefficient)، كه‌ به‌ پێی وته‌ی ئه‌وان بێت ته‌نها 0.279 ــه،‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و ئۆتۆمێلانه‌ی ئێستا خێراترینن له‌ جیهاندا هاوكۆڵكه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه‌یه‌ (Bugatti Chiron 0.36) و (Koenigsegg Agera 0.33).

به‌ واتایێكی تر شێوه‌ی ئۆتۆمێله‌كه‌ ئه‌یرۆداینامیكتره‌ و له‌ خێراییه‌ به‌رزه‌كاندا كه‌مترین به‌رگری هه‌وا دروستده‌بێت له‌سه‌ر بۆدیه‌كه‌ی‌ به‌راورد به‌ دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تر، ئه‌م جیاوازییه‌ كه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌دان کیلۆگرام به‌رگری هه‌وا له‌ خێراییه‌كانی سه‌رووی 400 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

له‌ ئێستادا خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان Koenigsegg Agera RS ــە كه‌ توانیویه‌تی به‌ تێكڕا بگات به‌ خێرایی 447.19 کیلۆمەتر/کاتژمێر و له‌ ئێستادا فۆكه‌سی هه‌موو كۆمپانیایه‌كان له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌م ریكۆرده‌یه‌ و ئامانجی ئێستایان گه‌یشتنه‌ به‌ خێرایی سه‌رووی 500 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

به‌داخه‌وه‌ هێشتان ئۆتۆمبێله‌كه‌ نرخه‌كه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و له‌وه‌ ده‌چێت هێشتان په‌ره‌پێدانی مابێت به‌ر له‌ خستنه‌ بازاڕی به‌ فه‌رمی و به‌ر له‌ هه‌وڵدانی بۆ تێكشكاندنی ریكۆردی جیهانی بۆ خێراترین ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێنراو.

Autokurdistan

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین