مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت


سەرچاوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی بانکەکان مووچەی خانەنشینانی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەشبکرێت لە ئەنجامی داخستنی سەرجەم بانکەکان لە ڕۆژی سێشەممە بەهۆی پاکتاوی ساڵانە، جگە لە تەواوکردنی بەهێزکردنی پارەدارکردنی دارایی کە بۆ خانەنشینان تەرخانکراوە.

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ یان وەرنەگرتووە و چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە، هاوکات تا ئێستا بڕیار لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچە بۆ ساڵی نوێ نەدراوە.

ئاماری ساڵێکی خواردنی گۆشت ڕاگەیەنرا
پێشت ئاماری ساڵێکی خواردنی گۆشت ڕاگەیەنرا
ئابووری ئیسرائیل لە داڕماندایە
دواتر ئابووری ئیسرائیل لە داڕماندایە
پەیوەندیدار